-
ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ئاگربەس رێککەوتن
تشرینی یهکهم 10, 2020 07:41وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەیانیی شەممە ھەواڵی ڕێککەوتنی کۆماری ئازەربایجان وئەرمەنستان لەسەر ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان ودامەزرانی ئاگر بڕ لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغی راگەیاند.
-
خولوسی ئاکار: پێویستە لهبری داواکردنی ئاگربهست داوا له ئهرمینیا بکهن قهرهباغ بەجێ بێڵێت
تشرینی یهکهم 09, 2020 15:05وەزیری بەرەڤانیی تورکیا، خولوسی ئاکار ڕایگەیاند: ئهوانهی بهرامبهر داگیرکردنی خاکی ئازهربایجان دەنگیان لێوه نههات، وا باشه له بری داواکردنی ئاگربهست وا له ئهرمینیا بکهن قهرهباغ بەجێ بێڵێت.
-
کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە
تشرینی یهکهم 08, 2020 02:26وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە مەڕ تێکھەڵچوونەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ کاردانەوەی پیشان دا.
-
ڕاگەیەندرانی یادداشتی ناڕەزایانەی ئێران بە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا
تشرینی یهکهم 07, 2020 21:17وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە یادداشتێکی فەرمی دا ناڕەزامەندیی توندی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە بارەی داکەوتنی گوللە تۆپ و ڕۆکێت لە خاکی ئێران بە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕاگەیاند.
-
سکرتێری گشتیی «ناتۆ» لە تورکیا
تشرینی یهکهم 07, 2020 20:09«یێنس ستۆلێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی «ناتۆ»، سەردانی ئانکارای کرد.
-
ویلایەتی: کێشەی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە
تشرینی یهکهم 07, 2020 14:25ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وێڕای ئاماژە کردن بە کێشەی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە سەر قەرەباغ وتی: ئەم کێشەیە ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە.
-
ڕۆحانی: ئێران ماوەی ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی خۆی نادات
تشرینی یهکهم 07, 2020 14:11سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ماوەی ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی خۆمان نادەین، وتی: ئەم بابەتە جێگای قەبووڵ نییەو ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێشمان ڕاگەیاندووە.
-
ڕۆحانی: ئێران بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی ئیرەوان و باکو ئامادەیە
تشرینی یهکهم 07, 2020 11:02سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر کۆتایی ھاتنی ھەرچی خێراتری پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان، وتی: ئێران بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان ئیرەوان و باکو بە پێی یاساوڕێساو مافی نێونەتەوەیی ئامادەیە.
-
وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان: ئەرمینیا دەبێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بڕواتە دەرەوە
تشرینی یهکهم 07, 2020 01:52«جەیھون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە نێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەم وڵاتەو ئەرمینیا لە ناوچەی کێشەلەسەری «قەرەباغ»، وتی: ھێزەکانی ئەرمینیا دەبێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بکشنەوەو ئەمە ھێڵێکی سوورە بۆ وڵاتەکەمان و ھەتا گەییشتن بەم ئامانجەش لە سەر خەباتی خۆمان بەردەوام دەبین.
-
چاووش ئوغلو: ئانکارا ئامادەی یارمەتی دانی باکووە لە ھەموو بوارێکدا
تشرینی یهکهم 07, 2020 01:26«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی پێتەختی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕایگەیاند: ئەم سەردانە بە مەبەستی پیشاندانی داکۆکیی ئانکارا لە باکوو ئەنجامی گرتووەو وڵاتەکەی ئامادەی گەیاندنی یارمەتیی پێویست بە کۆماری ئازەربایجانە لە ھەموو بوارێکدا.