کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387540-کاردانەوەی_تورکیا_بەرامبەر_بە_بەیاننامەی_دادگەی_مافی_مرۆڤی_ئەورووپا_لە_بارەی_کێشەی_قەرەباغەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە مەڕ تێکھەڵچوونەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ کاردانەوەی پیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 22:56 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی بەیاننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لە مەڕ تێکھەڵچوونەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، «حامی ئەکسوی» وتەبێژی ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەک دا دەنگی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای لە بارەی ئیدانەکردنی خۆاێگەیاندنی تورکیا لە تێکھەڵچوونەکانی قەرەباغ بە کردارێکی نامافەوانی زانی.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: دەرچوونی ئاوا بڕیارێک لە لایەن دادگەی مافی مرۆڤب ئەورووپا بە واتای پشتگری لە بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی ئەرمینیاو زەبر وەشاندنێک لە جێ و شوێنی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپایە.

بە لەمە دەوڵەتی ئەرمینیا لە بارەی یارمەتی دانی چەکەمەنیانەی تورکیا و ڕژێمی زایونی بە کۆماری ئازەربایجان و بەکار ھێنرانی دژی ئەرمەنییە سڤیلەکانی  کرد بوو لە پێکدادانەکانی قەرەباغ و سکاڵای بردبووەلای دادگەی ئەورووپا.