ئاوارەکانی کامپێکی پەنابەران لە یۆنان داوای بە هاناوەچوون دەکەن و دەڵێن، “خەریکە لە سەرمادا ڕەق دەبینەوە”، ڕێکخراوێکی کوردیش ئاشکرای دەکات، دۆخی ئاوارەکانی یۆنان “خراپە”.
ناوەندی وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سووریا باسی گەڕانەوەی ٥٠٠ و حەفتا کەس لە ئاوارەکانی ئەم وڵاتەی کردووە لە لوبنانەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
کاربەدەستانی سووری و ڕووسی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لە دیمەشق ڕایانگەیاند: بایکۆتەکان و گەمارۆی ئابووریی سووریا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان.
سەرچاوە کوردییەکان دەڵێن دوابەدوای چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر عەین عیسا، نزیک بە 10000 کەس لەو شارە هەڵاتوون.
وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: بە داخرانی ١٦ ئوردوگا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، دۆسیەی ئاوارەکان لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بە تەواوی دادەخرێت.
پارێزگاری دیمەشق ڕایگەیاند: بنیاتنانەوەی شاری دیمەشق و ناوچەکانی گردوپەڕی بە شێوەیەکی بەبڕشتانە لە بەرنامەی چالاکییەکانی دایە ھەتا بتوانێ ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە.
دەوڵەتی عێراق کەمپێکی گەورەی دیکەی ئاوارەکانی لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە داخست.
بەشدارانی «کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا» لە سەر ھاوکاریی کۆمەڵگای جیھانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا و پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی سووریا پێی داگرت.
یاریدەری وەریری دەرەوەی سووریا تیرۆریزمی وەک ھۆکاری کۆچکردنی سوورییەکانی ناساندووە کە دەست لە کەسانی سڤیلیش ناپارێزێت.
سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاندووە: ئەمریکاو ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگرن لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان.