سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دوای نزیکبوونەوە لە ئیمارات، تورکیا هەنگاوی هاوشێوە بۆ نزیکبوونەوە لە ئیسرائیل و میسر دەنێت.
دەیان فەلەستینی لە پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەرناوەندی شاری بەیت لەحم لە ڕۆخی خۆرئاوایی برینداربوون.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" کۆبونەوەکەی هەولێر هەوڵێکە بۆ تێکدانی بارودۆخی گشتی و بەئامانجگرتنی ئاشتی کۆمەڵایەتی".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێکاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی، که کۆبونه‌وه‌که‌ی ھەولێریان بەلاڕێدا بردوه و هه‌روه‌ها که‌سه که‌مته‌رخه‌مه‌کان به سزا ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر لایه‌که‌وه بن و ده‌شڵێت، "ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌م کارانه ھه‌ستاون، دورده‌خرێنه‌وه و جێگه‌یان له هه‌رێمی کوردستان نابێته‌وه".
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک بڵاوکرده‌وه.
رابەری رەوتی سەدر دەربارەی کۆنفرانسەکەی دوێنێ کە لە هەولێر بەڕێوەچوو دەڵێت:" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە کۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت."
دوای ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنییەکان لە شاری جەنین هەڵکەوتوو لە لای ڕۆژاوا چەند فەلەستینی بە توندی بریندار بوون.
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختیکردەوە گرتنەوەی چوار یەخسیری فەلەستینی دوای رزگاربوونیان لە چنگ رژێمی زایۆنی ، دەسپێکی تێکھەڵچوونی بێ سنوور و بەرفراوان لە گەڵ رژێمی داگیرکەری ئیسراییلە .
عەلیڕەزا جەهانبەخش یاریزانی تۆپی پێ ئێران بۆ بەشدار نەبوون لە یاری لە گەڵ ملابی حەیفا(یانەی ئیسرائیلی) داواکاریی پێشکەشی بەرپرسانی یانەکەی کردووە و قبووڵ کراوە.
وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی زایۆنی دانی نا بە وردبوونی پلانی یەخسیرانی فەلەستینی بۆ راکردن لە یەکێک لە بەندیخانەکانی بە ناو واوە ئاسایشیی ئەم رژێمە .