نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان وتی: مسۆگەرات و ژێرخانەکانی ئێستای سنووری باشماخ بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین گەلێک باشەو ھەوڵی کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە جێگای ستایشە.
سەرۆکی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە چوونەتە ناو عێراق.
نوێنەری ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاروباری ئەربەعین ئامادەیی تەواوی ئەم هێزەی بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئەربەین حوسێنی (د.خ) ڕاگەیاند.
باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعینی حسەینی دەستبەجێ دوای زیارەت بگەڕێنەوە بۆ سنوورەکانی وڵات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە گرنگیی بوژاندنەوەی نەریتی ئەربەعینی حسەینی و پێویستیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە کردەوە بۆ یەک ھێزمەندکردن و پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق.
سەرۆکی کۆمەڵەی «مانگی سوور»ی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵەیە بە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینیی کرد لە عێراق دا.
حەشدی شەعبیی پلانی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) لە کەربەلای پووچەڵ کردەوە.
سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی ئەربەعین وتی: تا کاتێکی نادیار هەموو سنوورەکانی ئێران بەرەو عێراق دادەخەین بۆ پاراستنی ئاسایش و تەندروستیی زیارەتکاران.
وهزیری دهرهوهی ئێران میوانداریی خهڵک و حکومهتی عێراقی کە سهرباری حەشیمەتی زۆرو بەرتەسکییەکانی ئەو وڵاتە لەوپەڕی ناوازەیی دا بەڕێوە دەچێت ، بەرزنرخاند.
وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ زیارەتی ئەربەعین ڕاوێژیان کرد.