-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی خۆی لەگەڵ کەس موجامەلەی نییە
کانونی یهکهم 23, 2023 14:00وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هاوشانی ڕووسیی خۆی وتی: تاران سەبارەت بە مەسەلەی ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و مافی سەروەریی خۆی بە هیچ لەونێ لەگەڵ کەس موجامەلەی نییە.
-
وتووێژی نێوان حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان و حسێن ئیبراهیم تاها لەبارەی ڕووداوەکانی غەززە
کانونی یهکهم 23, 2023 08:30وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی فەلەستینی داگیرکراو و ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بیر و ڕای گۆڕییەوە.
-
وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان و کوەیت سەبارەت بە روداوەکانی هەنووکەی خاکی داگیرکراو
کانونی یهکهم 19, 2023 11:30وەزیرانی دەرەوەی ئێڕان و کوەیت سەبارەت بە روداوەکانی هەنووکەی خاکی داگیرکراوی فەلەستین چاوپێکەوتن و وتووێژیان کرد.
-
ئێران: کردەوەی تیرۆریستی ڕەوتی خێرای گەشە و ئاسایش لە ئێران ناوەستێنێ
کانونی یهکهم 17, 2023 08:00وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کردەوەی تیرۆریستی له لایەن دوژمنانی ئاسایش و پێشکەوتنی ئێرانەوه ناتوانێ ڕەوتی خێرای گەشە و ئاسایش لە ئێران و سیستان و بەلووچستان بوەستێنێ.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: ئاکاری نامرۆیی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە شوناسێکی داعشیانەی هەیە
کانونی یهکهم 13, 2023 16:00وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کردەوە و ئاکاری نامرۆییانەی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە شاروومەندانی بەدیلگیراوی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، نموونە و نیشانەیەکی زەقە لە شوناسیی داعشیانەی ئەم ڕژێمە.
-
پێداگریی ئەمیرعەبدوڵلاهیان لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کانونی یهکهم 04, 2023 09:00"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوە ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "جۆزێف بۆرێل"ی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە پێداگری لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: گەلێک پێویستە لە خێراترین کاتدا پەلاماری سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە راگیردرێ و بەستێن خۆش بێ بۆ بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.
-
بەرگرتنی ئەمریکا لە بەشداری شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان
تشرینی دووهم 30, 2023 16:00وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا کێشەی لە ڕەوتی دەرکردنی ڤیزا بۆ وەفدی ئێران دروست کرد و نەمانتوانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان بین.
-
ئێران: با دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان مۆڵەت نەدا دڕندەکارە نێودەوڵەتیەکان سزا نەدرێن
تشرینی دووهم 29, 2023 16:50وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە دیوانی سزا نێودەوڵەتیەکان کرد کە با کۆتایی بێ بە سزا نەدرانی کاربەدەستانی ڕژیمی زایونی.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دەرەنجامی ھەڵمەتەکەی باھۆزی ئەقسا جیهانی هەژاند
تشرینی دووهم 25, 2023 09:00وەزیری دەرەوەی ئێران له دیدارێکدا له گەڵ «هەنیه»ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس ، وێڕای پیرۆزکردنی دووبارەی پاوەجێیی و خۆڕاگری و سەرکەوتنی نەتەوەی فەلەستین و جەماوەری پشوودرێژو خەباتکاری غەززە، وتیشی: دەرەنجامی ھەڵمەتەکەی باھۆزی ئەقسا جیهانی هەژاند.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: خۆڕاگری لەنێو چوون ھەڵناگرێت
تشرینی دووهم 23, 2023 19:20وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،خۆڕاگریی بە فەوتان ھەڵنەگر زانی وتیشی کە ئەدەبی داگیرکاری ھیچ جێگایەکی نییه .