کەناڵی ھەواڵیی سکای نیوز وای بڵاو کردووەتەوە کە: وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕۆژی ھەینی جەختی لەوەکردەوە کە نامەی کشانەوەکەی ئاراستەی «میشێل عەون» سەرۆک کۆمارو نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پرس و ڕاوێژی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن وێڕای دان نان بە شکست ھێنانی بژاردەی سەربازیی ھاوپەیمانیی سەعودی لە بەرامبەر سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن، شەڕی یەمەنی بە بێ ئەنجام و شکست خواردوو زانی.
وتەبێژی عەسائیب ئەھلی حەقی عێراق ستایشی ئەنساروڵڵای یەمەنی کرد لە بەر لەنێو بردنی قفەرماندەرێکی ھەڵاتووی بەعسی.
یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن وتی هێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانیی یەمەن بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانیان بۆ سەر عەرەبستان سێ مەرجیان هەیە .
ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتی: دوای شکست ھێنانە قورسەکەی ئالی سەعود، دەستوەردانی سەربازیی وڵاتانی دیکە لەوانە تورکیا لە یەمەن کارێکی ژیرانە نییەو کۆتایی و ئەنجامێکی باشی بۆ تورکیا نابێت.
سەرۆکی لێژنەی شۆڕشی باڵای یەمەن لە بارەی روودانی کارەساتی دڵتەزێن لە ئەنجامی تەقینەوەی نەوتبەرەکەی «سافر» لە بەندەری «حودەیدە» وشداریی دا.
ئەندامێکی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمکەن باسی نامەیەکی «سەیید عەبدولمەلیک حوسی» ڕابەری ئەم بزوتنەوەیەی بۆ ئیمارات کرد بو ڕایگەیاند: ئەم نامەیە بووەتە ھۆی ڕاگیرانی ھێرشەکانی یەمەن بۆ سەر ئیمارات.
بڕێک لە سەرچاوەکان باسی مردنی گومانلێکراوی فەرماندەری بنکەی ئاسمانیی «مەلیک عەبدوڵڵا»ی جەددە لە عەرەبستانیان کردووە.
سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە دوو خۆفڕ، پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە عەرەبستانی سەعودییان کردە ئامانج.
تاقمی تیرۆریستیی داعش دانی ناوە بە بەشداری کردنی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی و شەڕی دژی «ئەنساروڵڵا»ی یەمەن لە ناوچەی «ماریب».