ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: مەترسیی ئیسراییل لە سەر هەمووانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440350-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_مەترسیی_ئیسراییل_لە_سەر_هەمووانە
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێیداگرت: ڕژێمی ئیسراییل دوژمنی هەموومانە و مەترسییەکەی لە سەر هەمووانە.
(last modified 2025-07-24T12:48:18+00:00 )
ته‌مووز 24, 2025 14:58 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: مەترسیی ئیسراییل لە سەر هەمووانە

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێیداگرت: ڕژێمی ئیسراییل دوژمنی هەموومانە و مەترسییەکەی لە سەر هەمووانە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی وتی: ئەنجامی بێدەنگەکردن و بێدەربەستی بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستین گەلێک پڕمەترسییە بەتایبەت ئەوەی کە موسڵمانان ئۆمەتێکی بچووک نین.

ناوبراو وتیشی: لە ئۆمەتی دوو ملیاری موسڵمانان و سەدان ملوێنی عەرەب، هەژمارێکی کەم نەبێ کە هەڵوێستی خۆیان راشکاوانە و ئاشکرا ڕادەگەیەنن، ئەوی دیکە فەلەستینیان بەرداوە.

حوسی وتیشی: بێتوو عەرەبەکان لەم مەزڵوومییەتە ئاشکرا و درێژخایەنەی کە دەسکەوتی بێدەربەستیی خۆیانە پشتی گەلی فەلەستین نەگرن، ئەی کامە مەزڵوومییەت دەتوانێ یەکدەنگ و یەکپارچەیان بکات. ناوبراو ڕاشیگەیاند: بێدەنگەکردن و تەماشاچی بوونی عەرەبەکان بەرامبەر بە کارەساتەکەی کەرتی غەززە پیشاندەری مردنی بەکۆمەڵی ویژدانەکان و لەبیرکرانی بەها و پرەنسیپە ئەخلاقییەکانە.