بەرپرسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن : پاوەجیی یەمەن بە یەک ملیۆن پەلاماریش تێک ناشکێندرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i436943-بەرپرسی_بزوتنەوەی_ئەنسارۆڵڵای_یەمەن_پاوەجیی_یەمەن_بە_یەک_ملیۆن_پەلاماریش_تێک_ناشکێندرێت
بەرپرسی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وێڕای پیداگری لەسەر ڕاوەستاوی لە بەرامبەر ئەمریکا و هەڕەشە وگوڕەشەکانی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: یەمەن بە یەک ملیۆن پەلاماریش لە مەیدان ناچێتە دەر.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2025 06:39 Asia/Tehran

بەرپرسی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وێڕای پیداگری لەسەر ڕاوەستاوی لە بەرامبەر ئەمریکا و هەڕەشە وگوڕەشەکانی " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وتی: یەمەن بە یەک ملیۆن پەلاماریش لە مەیدان ناچێتە دەر.

"عەبدولڕەحمان ئەلئەهنومی" وتی: گەلی یەمەن لە پشتیوانی کردن لە کەرتی غەززە پاوەجیی دەمیننەوە ولە هەڵوێستی خۆیان تۆزقالیکیش کەمتەرخەمی نانوینن  . گەلی یەمەن دەس لە خەڵکی کەرتی غەززە ناکیشین ، تەنانەت ئەگەرهەموو ئێمە شەهید بین . بەرپرسی پێوەندی گشتیی وزانیاری گەیاندنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن جەختی کرد: سەنعا بە دوسەد هەزارپەلامار تێک نەشکێندراوە وپاوەجیی بوونی بە یەک ملیون پەلاماریش تێک ناشکێندرێت . گەلی یەمەن هەڵوێستی بەرحەق وڕەوایان هەیە ودەستدرێژکاران لە کۆتایی دا بە دۆڕاوی دەمیننەوە . هەڵوێستی پاوەجیی یەمەن لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە کۆتاییدا دەگاتە سەرکەوتوویی. ئەم کاربەدەستە یەمەنیە لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترامپ وتی هەڕەشەکان وپەلامارەکان بەشێک لە شەری پڕوپاگەندەیی وڕەوانی ئەمریکا لە دژی یەمەنە ، ناوبراو وتی: گەلی یەمەن لە ڕیزی یەکەمی پشتیوانی وداکۆکی لە فەلەستین بە تایبەت کەرتی غەززە دەمینێتەوە.