هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: با لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆببنەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات ئامادە بکەن.
ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە ترسناکەکەی ئەو وڵاتە ھەڵکشاوە.
بەرپرسی یانەی فەرهەنگیی ئێران لە لازقییەی سووریا ڕایگەیاند: ١٠٠ تۆن هاوکاری لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گەیشتووەتە لازقییە.
چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە کاروباری پەنابەرانی سووری کە لە تورکیا دەژین، ڕایگەیاند کە، زیاتر لە شەش هەزار و ٧٠٠ پەنابەری سووری لە کاتی بوومەلەرزە سەختەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە باشووری ئەم وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.
ئاڵای تورکیاو سوریا لەسەر تاوەری «میلاد»ی تارانی پایتەختی ئێران، بە یادی قوربانیانی ئەم دواییەی بوومەلەرزەکەیی ئەم دوو وڵاتە هەڵواسرا.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارسی ئێران، ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٥.٢ بە پێوەری ڕیختەر لەم پارێزگایەدا ڕاگەیاند.
سهرۆکایهتیی بهڕێوهبردنی کارهسات و دۆخه لهناکاوهکان له تورکیا ناسراو بە (ئافاد) دوای بوومەلەرزەکەی ئەمشەو شارومەندانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە کەناراوەکان دوور کەونەوە.
«رهجهب تهیب ئهردۆغان» سهرکۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: ھەتا ئێستا ژمارهی ئهو کهسانهی لهژێر داروپهردووهکان رزگارکراون گهیشتووەته ١١٤ ههزار و ٨٣٤ کهس.
ئەمشەو بە ماوەی کەمتر لە سێ خولەک دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک وڵاتی تورکیای ھەژاند.
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین وتی؛ تیمی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی ڕژێمی زایۆنی کە دوای بوومەلەرزەکە ڕەوانەی تورکیا کرابوو، بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئەم وڵاتەیان دزیوە.