نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ جەختی لە سەر پێویستیی وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین دا کردەوە.
هەڵبژاردەی بالەی لاوانی ئێران بە شکست هێنانی سعودیە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا.
ھاوپەیمانیی لاوانی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین خوازیاری داخرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکاو باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی و بڕدرانی دەستی ئینگلیس و کۆتایی ھاتنی زاڵیەتیی عەرەبستان بەسەر ئەو وڵاتەدا بوو.
بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەوارە کەوناراییەکانی بەحرەینی بەرز نرخاند کە ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ باڵیۆزی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی سیخوڕیی موساد ھاوتا بەحرەینییەکانی خۆیان ڕادێنن و تەیاریان دەکەن.
محەمەد موبین عەزیمی زۆرانگری بە توانای سەقزی لە زۆرانی کۆتایی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی ئاسیا لە بەرامبەر زۆرانبازی قەزاقستانی سەرکەوت و میدالیای زێری لە مل کرد.
تیپی زۆرانی ئازادی منداڵانی ئێران، بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی ئاسیایی بەحرەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانە بێ ناوەڕۆکەکان لە بەیاننامەی لێژنەی بەناو چوار قۆڵیی «ئیمارات، عەرەبستانی سەعودی، بەحرەین و میسر»، دەستوەردانی کەسانی تر لە بارەی سێ دوورگە ئێرانییەکەی تۆنبی گەورەو تونبی بچوک و بوموسای شەرمەزار کرد.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی بەحرەین باسی ئامادە بوونی ئەندامانی دەزگای شۆڤاریی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی ڕژێمی زایونی «موساد»ی کرد لە وڵاتەکەی دا.
کۆمەڵی ویفاقی ئیسلامیی بەحرەین سەفەری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ مەنانەی بە خەیانەتی ئالی خەلیفە لەخەڵکی ئەم وڵاتە زانی وخەختی کرد: ئەم سەفەرە بنپێکردنی بایەخەکان وکردەوەیەک دێتە ئەژمار لە مەڕ وروژاندنی نەتەوە عەرەب و موسوڵمانەکان .