هۆشداری دانی «عیسا قاسم» سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەحرەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i413325-هۆشداری_دانی_عیسا_قاسم_سەبارەت_بە_سەردانی_سەرۆکی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_بەحرەین
ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین وتی: گڵاو بوونی خاکی بەحرەین بە هەنگاوی نەگریسی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی جێگای شەرمەزارییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2022 09:13 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی «عیسا قاسم» سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەحرەین

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین وتی: گڵاو بوونی خاکی بەحرەین بە هەنگاوی نەگریسی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی جێگای شەرمەزارییە.

«ئیسحاق هێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، سبەی یەکشەممە، سەردانی بەحرەین دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، "شێخ عیسا قاسم" ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی خیانەت و پیس کردنی خاکی بەحرەین بە هەنگاوی نەگریسی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی، «ئیسحاق هێرتزۆگ»، جێگای شەرمەزارییەو دیارە ئەمەش شەرەفی خەڵکی بەحرەین ھەڵیناگرێت.

ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین ڕایگەیاند کە قسە و کردەی خەڵکی سەربەرزی بەحرەین یەکێکە و ڕوونیشی کردەوە کە «ئیسحاق هێرتزۆگ» دوژمنێکی دەست درێژکارو ڕق لە دڵە.

چوار وڵاتی عەرەبیی ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب لە ساڵی ٢٠٢٠دا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە گوشار و نێوەندگیریی ئەمریکا و بێ گوێدانە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینییەکان ئاسایی کردەوە. ئەم کارەش لەگەڵ شەپۆلی دژایەتیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دا بەرەوڕوو بووەوە.