شهوی رابردوو ھێزەکانی پەکەکە ھێرشیانکردە سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لە بەرامبەریشدا فڕۆکە جەنگیەکان و تۆپخانەکانیان بۆردومانی ئەو ناوچانەیان دەستیپێکردووە.
دوو کەس لە سنووروانانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و لێکدان لە گەڵ چەکدارانی شەڕاشۆ لە باشووری رۆژاوای ئێران شەھید بوون .
تورکیا ;كوژرانی فەرماندەیەك و و دوو سەرباز و بریندار بوونی لەشكەریەكی وڵاتەکەی لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ پەکەکە لە پارێزگای وان راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ئاراستەکرانی ھەرچی خێراتری لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی یەکشەممەی مەیدانی تەحریری بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتەی دەرکرد کە کوژرانی دوو کەس و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرانی لێ کەوتەوە.