-
خۆپیشاندانی چالاکانی دژەشەڕ لە نیۆیۆرک لە کاردانەوە بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکان لە غەززە
تهمووز 14, 2024 05:06ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی و سیاسەتەکانی کۆشکی سپی بۆ پاڵپشتی کردنی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی ئێستایش هەر لە ئەمریکا بەردەوامە.
-
ئامادەیی دەربڕینی حکومەتی تازەی ئێران بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە
تهمووز 13, 2024 10:15مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژاردە لە وەڵامە نووسراوەکانی بە پەیامی پیرۆزبایی سەران و کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان و هەروەها لە پێوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتانە، ئامادەیی حکومەتی تازەی ئێرانی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.
-
شکستهێنانی چاوەڕوان نەکراوی لایەنی ڕاستی توندڕەو لە فەڕانسە
تهمووز 11, 2024 17:06وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە، ئەنجامی یەکجاریی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند و وتی: هاوپەیمانیی چەپڕەوەکان، زیاترین کورسیی بەدەست هێناو ڕاستخوازانی توندڕەویش لە دووپات بوونەوەی سەرکەوتنی خولی یەکەمیان، بێ ئاکام بوون و بەم چەشنە شکستیان هێنا.
-
ڕەخنەی سیاسەتوانی ئیسپانی لە "دووڕوویی" دەوڵەتی مەدرید لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ تەلاویڤ
تهمووز 11, 2024 11:16ڕێبەری پارتی "پۆدێمۆس"ی ئیسپانیا، "دووڕوویی" دەوڵەت لەبەر درێژەدان بە تیجارەتی چەکئامێریی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی لەکاتی ژینۆسایدی کەرتی غەززەی، شەرمەزار کرد.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: پشتیوانی دەکەین لە هەنگاوگەلی نیشتمانی لە ئێراندا لە پێناو دەسڕاگەیشتن بە گەشەیەکی پاوەجێ
تهمووز 11, 2024 10:56ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیازی بەردەوام کردنی پاڵپشتییەکانی خۆی لە هەنگاوگەلی نیشتمانییە لە ئێراندا لە ئاراستەی دەسڕاگەیشتن بە گەشانەوەیەکی پاوەجێ.
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە
تهمووز 11, 2024 08:25"ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە هەوڵ لەپێناو ناردنی سووتەمەنی بۆ غەزە هەروا بەردەوامە، بەڵام وەدوا دەخرێ.
-
یەکیەتی ئوروپا دڕندەکاری زایۆنیستەکانی لە خان یۆنس شەرمەزار کرد
تهمووز 10, 2024 11:20جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی خان یۆنسی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەرمەزار کردو وتی: باشە ئاخۆ دەبێ تاکەی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان خۆ ڕابگرن لەبەرامبەر داخی ئەو کێشەیەدا؟
-
بایدێن: خەریکم کاروباری جیهان ڕادەپەڕێنم، پێویستم بە تاقیکردنەوەی تەندرووسیی دەروونی نییە
تهمووز 08, 2024 08:45سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ڕەخنە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندرووستیی جەستە و دەروونیی بانگەشەی کرد کە پێویستی بە هیچ تاقیکارییەکی تەندرووسیی دەروونی نییە.
-
کۆبوونەوەی ناڕەزاییانەی دژ بە ناتۆ لە واشینگتۆن
تهمووز 08, 2024 08:25لە سەروبەندی کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ لە واشینگتۆنی پێتەختی ئەمریکادا کۆبوونەوەی ناڕەزاییانە بەڕێوەچوو.
-
ئەورووپا ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری لەگەڵ کابینەی نوێی ئێران
تهمووز 07, 2024 06:02وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا سەرکەوتنی "مەسعوود پزشکیان" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی پیرۆزبایی کرد و وتیشی کە ئەم یەکێتریە ئامادەی هاوکاری کردنە لەگەڵ حکومەتی تازەی ئێران.