جێگره‌وه‌ى پلاسخارت لەعێراق دیاریکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i429469-جێگره_وه_ى_پلاسخارت_لەعێراق_دیاریکرا
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بەفەرمی جێگرەوەی جینین پلاسخارت"ی نوێنەری تایبەتی پێشووی خۆی لەعێراق (یۆنامی) دیاریکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 17, 2024 07:44 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بەفەرمی جێگرەوەی جینین پلاسخارت"ی نوێنەری تایبەتی پێشووی خۆی لەعێراق (یۆنامی) دیاریکرد.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش" بەفەرمی محەمەد ئەلحەسان کە بەڕەگەز عومانییە،دیاریکرد وەک نوێنەری تایبەتی خۆی لەعێراق.بەمەش بۆ لەمەودوا محەمەد ئەلحەسان لەشوێنی جینین پلاسخارتی هۆڵەندی وەک نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق دەستبەکاردەبێت.

محەمەد ئەلحەسان شارەزاییەکی باشی لەکاری دبلۆماسیدا هەیەو پێشتر بۆ ماوەی 30 ساڵ لەم بوارەدا کاریکردوە،لەساڵی 2019 نوێنەری وڵاتی عوممان بوە لەنەتەوەیەکگرتوەکان،هەروەها چەند بەرپرسیارەتییەکی دیکەی لەوەزارەتی دەرەوەی عومان هەبوە.