-
داوا دەکرێت کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان بە شەھید پێناسە بکرێن
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 21:16چواردە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایانگەیاندووە: لەسەر خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە داوا دەکەن بەزوترین کات ئەنجومەنی پارێزگا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات و لەکۆبونەوەکەدا بڕیاربدرێت ئەو کەسانەی لەخۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە بەشەهید پێناسە بکرێن و حکومەت تێچوی چارەسەریی بریندارەکان لەئەستۆبگرێت.
-
نازم دەباغ: قەیرانی ئابووری ھۆکاری ئاڵۆزی لە ھەرێمی کوردستانە
کانونی یه‌که‌م 16, 2020 17:42نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، قەیرانی ئابووری ئەم ناوچەیەی لە بەر تەشەنای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕانی بوجەی ھەرێم لە لایەن دەوڵەتی بەغدای بە ھۆکاری سەرھەڵدانی ناڕەزامەندییەکان زانی.
-
31 کوژراو بە ھۆی تەقە و شەڕەتفەنگ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا
کانونی یه‌که‌م 13, 2020 23:50ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندی و تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا ، باسی کوژرانی 31 کەسی کرد لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .
-
لێژنەی باڵای مافەکانی مرۆڤ توندوتیژیی خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 22:35لێژنەی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عیراق توندوتیژی لە خۆپیشاندانه‌کانی هەرێمی کوردستانی ئیدانەکرد له خۆپیشانده‌رانیش داوای کرد هاوکاریی هێزه ئه‌منییه‌کان بکه‌ن بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.
-
دژایەتی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ڕاپێچ کرانی خۆپیشاندەران لە ھەرێمی کوردستان
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 21:07بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتیی خۆی لەگەڵ داپێچ کرانی بەربڵاوی خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.
-
بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان لە سلێمانی
کانونی یه‌که‌م 11, 2020 19:48خۆپیشاندان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دواکەوتنی موچەو باری نالەباری گوزەران و ئابووری، ئەمڕۆ ھەینیش بۆ نۆھەمین ڕۆژی بەردەوام لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، چەمچەماڵ، کەلار و پیرەمەگرون لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە. لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان درێژەی ھەبوو.
-
ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 10:56لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دوو کەسی دیکە کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
-
مەسرور بارزانی: پەکەکە ڕۆڵی ھەیە لە بشێوییەکانی ھەرێمی کوردستان دا
کانونی یه‌که‌م 10, 2020 06:13سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە پشت پەردەی بشێوییەکانی ھەرێ م و بە دیاریکراوی شاری سلێمانییەوەیە و وتوویەتی: ھیچ بەرنامەیەک بۆ بەبرسیەتی ڕاگرتنی خەڵکی کوردستان و ناکۆکی چێکردن لەنێو لایەنە جۆربەجۆرەکاندا لە ئاراادا نییە.
-
ھەڵوێستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ھەرێم لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 21:45سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی هه‌رێم راگهیاندو جەختی لەوە کردەوە کە: ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌بێته‌هۆی گه‌رمکردنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌مڕۆی ڕایدەگەیەنین و ٤٨ کاژێری تر کۆبونه‌وه ده‌که‌ین.
-
ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 4 کەس زۆرتر بۆتەوە
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 11:33ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 4 کەس زۆرتر بۆتەوە