سەرۆکی پارتی حیکمەتی نەتەوەیی ئێراق شەوی شەممە پێداگری کرد : جەلال تاڵەبانی سەروکی پێشووی ئەم وڵاتە کەسایەتییەکی هەڵکەوتەی نەتەوەیی بوو و خوازیاری یەکپارچەیی ئێراق و یەکگرتوویی لەنێوان گەلی ئەم وڵاتە بوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە توانایی مووشەکی و بەرگری خۆی هیچ بەرتەسکییەک لەلایەن ڕۆژاواوە قەبووڵ ناکات.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە سلێمانی وتی:بە هیوام هەمووان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی مام جەلال کە هێمای یەکگرتوویی و سەروەریی عێراق بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە سەروی شاندێکەوە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپەردە کردنی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری خوالێخۆشبوویی ئێراق، سەردانی سلێمانی دەکات.
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتیی بە ئاشتی و دۆستایەتی، وەک هەوڵێک لەپێناو ئاسایش و پاوەجێی زۆرتر و خەبات دژی ترۆریسمی لەوێنەی گرنگترین ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیوە لە ناوچە دا .
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ، میری قەتەر دیدار و وتووێژی کرد .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بێتوو بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥) هەروا درێژەی هەبێ ، تاران بژاردەی جۆر بەجۆری لە بەردەمدایە، داوای لە عەرەبستانیش کرد پێداچوونەوەیەک بکات بە سەر سیاسەتە هەڵە و نادرووستەکانی لە ناوچەکەدا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پێوەندی ئێران وعەمان لە بواری سیاسی ، ئابووری وئەمنیەتی ناوچەیی دا نێزیک وباشە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی ئەم حەوتەیە لە چوارچێوەی وتووێژی دوولایەنە و ناوچەیی ، سەردانی وڵاتانی عومان و قەتەر دەکات .
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ڕێزوحورمەت بە سنوورەکان ویەکپارچەیی گشت وڵاتان گرینگایەتی هەیە وتی: کۆپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، پاوەجیی وئەمنیەتی ناوچە دەخاتە مەترسیەوە.