سکرتێری گشتیی لیژنەی نیشتمانیی یۆنسکۆ لە ئێران رایگەیاند ، کاروانی نەورۆز لە تارانەوە بەرەو رۆژاوای وڵات وەڕێکەوتووە و لە شاری سنە پێشانگەی وێنەی نەورۆزیی دەکاتەوە .
پارێزگاری کوردستان وتی: هەمووان ئەبێ هەوڵ بدەن تا شاری سنە وەکوو پێتەختی نەورۆز لە ئێران بناسرێت و تۆمار بکرێت.
سەرۆکی شارەوانی سنە وتی: بە ئامانجی گەشەی پێوەندی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و گەشتیاری و بەپێی هاوبەشییەکانی دوو شاری سنە و سلێمانی، پێسنیاری دەستەخوشکیی ئەو دوو شارە پێشکەش ئەنجومەنی شار کرا و پەسەندیش کرا.