-
خوێندکارێکی کورد خەڵاتی زیوی ئۆلەمپیادی خوێندکاریی ئێرانی بردەوە
تشرینی دووهم 06, 2022 09:57سەرۆکی زانکۆی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: خوێندکارێکی بواری زانستی پەروەردەی ئەم زانکۆیە، میدالیای زیوی وەرگرت و دوو خوێندکاری دیکەش لە پلەی ١٢ و ١٤ دا وەستان.
-
ئیمام جومعەی سنە: ئەمریکا دڵسۆزو لایەنگری نەتەوەکان نییە
تشرینی دووهم 04, 2022 17:05ئیمام جومعەی سنە:ئەمریکا هەرگیز لایەنگری هیچ وڵات و نەتەوەیەک نەبووە و تاکە ئامانجی دەست درێژکردن و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی وڵاتانی ئیسلامییەو ئەمڕۆکە خەڵکی کوردستان بە باشی لەمە تێگەییشتوون و بەبەشداریی بەربڵاویان لە نەریتی ١٣ی خەزەڵوەر، بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بە ئەمریکا پیشان دا.
-
ئیمام جومعەی سنە: زیان گەیاندن بە سامانی گشتی، زیان گەیاندن بە خەڵکەو دیارە ئەمە قەت ڕەوشتی کورد نییە
ئهیلوول 23, 2022 19:32ئیمام جومعەی شاری سنە باسی گیان سپاردنی دڵتەزێنی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»ی کرد و وتی: با خەڵک ڕێگە نەدەن دوژمن بە بیانووی گیان سپاردنی ئەم خاتوونە بەڕێزە، ئاژاوە بنێتەوەو کەڵکاژۆیی بکات.
-
نەخۆشخانەیەکی سارایی ٥٠ قەرەوێڵە لە سنووری باشماخی مەریوان دامەزرا
ئهیلوول 07, 2022 12:46بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە ئاراستەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و فریاگوزاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی، نەخۆشخانەی سارایی «شەهید مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام» لە سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ کرایەوە.
-
سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ ئەم پارێزگایە ھەیە
ئهیلوول 07, 2022 12:26سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی وەڕێکەوتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی و پەڕینەوەیان لە سنووری باشماخی مەریوان بەرەو کەربەلا، وتی: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا لە ڕووی ئابووری، ژێرخانی و مەعنەوییەوە پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە ھەیە.
-
ئیمامی جومعەی سنە: نەریتی ئەربەعین حسەینی ھێمای یەکڕیزی و یەکگرتنی موسڵمانانە
ئهیلوول 02, 2022 17:02ئیمامی جومعەی سنە ڕایگەیاند: ڕێپێوان و نەریتی ئەربەعینی حسەینی ھێماو نیشانەی یەکڕیزی و یەکگرتنی نێوان موسڵمانانە بە شێعەو سوننەوەو دەبێ بەباشی بەھرە لەم نەریتە مەعنەوییە وەربگیردرێت.
-
ڕۆمانی "ئەلف/یا" لە سنە پەردەی لە سەر ھەڵدرایەوە
ئاب 03, 2022 14:02کتێبی "ئەلف/یا" کە لەلایەن «محەمەد ڕەووف مورادی»ـەوە کراوەۆ بەفارسی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سینەما بەهمەنی سنە پەردەی لە سەر ھەڵدرایەوە.
-
فێستیڤاڵی ناوچەیی «شانۆی ئافرەت» لە کوردستان بەڕێوە چوو
تهمووز 27, 2022 15:15یەکەم فێستیڤاڵی ناوچەیی «شانۆی ئافرەت» ڕۆژی سێ شەممە بە ناساندنی براوەکان لە کۆبینای فەرهەنگیی هونەری فەجری سنە کۆتایی هات.
-
بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی: ڕژێمی زایونی ھۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی جیھانی ئیسلامە
تهمووز 21, 2022 07:41بەشدارانی یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بەیاننامەی کۆتایی دا، کێشەی فەلەستینیان لە سەرەوەی پرسەکانی ئوممەتی ئیسلامی و ڕژێمی زایونیشیان بە ھۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی جیھانی ئیسلام زانی.
-
پارێزگاری کوردستان:کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە
تهمووز 20, 2022 14:31پارێزگاری کوردستان لە دانیشتنی ناوچەیی یەکڕیزی ئیسلامی لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: کوردستان ھێمای هاوسۆزی و یەکڕیزی و برایەتی و یەکڕیزییە.