-
نوێنەرێکی عێراقی: حکومەت ئەرکمەندە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدان سولەیمانی و ئەلموهەندیس
کانونی دوھەم 31, 2023 07:30ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وێڕای ئاماژە کردن بە بەدواداچوونی تاکەکەسی سەبارەت بە تیرۆرکرانی شەهیدان «سولەیمانی»و «ئەلموهەندیس» ڕایگەیاند: پێویستە حکومەت بە زووترین کات ڕاپۆرتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.
-
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش: بایکۆتی ئەورووپییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی هێزە چەکدارەکان نابێت
کانونی دوھەم 31, 2023 01:43فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بایکۆتی ئەورووپییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی هێزە چەکدارەکان نابێت.
-
کەنعانی: سپای پاسداران هێزێکی گەورەیە بۆ بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران
کانونی دوھەم 24, 2023 14:43وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هێزێکی گەورەیە بۆ بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ئێران.
-
بورێل: دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریستاندا بەبێ بڕیاری دادگا گونجاو نییە
کانونی دوھەم 23, 2023 15:53ئەو بەرپرسەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند کە ناتوانرێت ناوی سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە بەبێ دەرکرانی فەرمانی دادگای یەکێک لە وڵاتانی ئەندام.
-
سەرلەشکر سەلامی: نابێت ئەوروپییەکان هەڵەکانی ڕابردوویان دووبارە بکەنەوە
کانونی دوھەم 21, 2023 10:22فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە کاردانەوە بە کردەوەی دۆش داماوانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی "رێکخراوە تیرۆریستییەکان"، وتی: ئەوروپییەکان دەبێ هەڵەکانیان دووبارە نەکەنەوە.
-
کاردانەوە بەرامبەر دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تێڕۆری یەکێتی ئەوڕووپا
کانونی دوھەم 21, 2023 09:20لەدوای دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تێڕۆری یەکێتی ئەوڕووپا ، کاربەدەستانی ئێران کاردانەوەی توندیان هەبوو.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: سپای پاسداران پایتەختەکانی ئەوروپای لە هێرشەکانی داعش ڕزگار کرد
کانونی دوھەم 21, 2023 02:57«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «تۆبیاس بیلسترۆم»ی هاوتا سویدییەکەی وتی: ئەوروپییەکان پێناوداری هەوڵەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامین لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
-
وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپای لە دژی سپای پاسداران شەرمەزار کرد
کانونی دوھەم 20, 2023 17:39وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئیدانە کرد.
-
کاردانەوەی قاڵیباف بەرامبەر بە کردەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا
کانونی دوھەم 20, 2023 15:22«محەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کردەوەی دۆش داماوانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی «رێکخراوە تیرۆریستییەکان»دا وتی: مەجلیس ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ھەنگاوە ھەڵوێستی دەبێت.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا
کانونی دوھەم 20, 2023 15:02وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە چالاکیی پەرلەمانی ئەرووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا.