-
کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر هاوێژرانی مانگە دەستکردەکانی ئێران
کانونی یهکهم 29, 2025 19:23میدیا بیانیە بەناوبانگەکان، لە ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان تا دەگاتە ڕۆژنامە و تۆڕە شیکارییەکان، هەریەکەیان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە ڕووماڵی هەڵدانی سێ مانگی دەستکردی ئێرانیان بۆ بۆشایی ئاسمان کرد؛ هەندێکیان سەرنجیان خستە سەر لایەنە تەکنیکییەکان و هاوکاریی بۆشایی ئاسمانی ئێران و ڕووسیا، هەندێکی دیکەشیان هەنگاوی ئێرانیان لە چوارچێوەی ڕووداوە جیۆپۆلیتیکییەکاندا شیکردەوە .
-
هاویژرانی پێشکەوتووترین سەتەلایتە وێنەهەڵگرەکانی ئێران بۆ گەردوون
کانونی یهکهم 28, 2025 18:26سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.
-
جێژنی نیشتمانیی هەڵدانی سێ سەتەلایتی ئێرانی
کانونی یهکهم 28, 2025 17:30جێژنی نیشتمانیی هەڵدانی سێ سەتەلایتی ئێرانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی وەزیری پێوەندی و تەکنۆلۆژی زانیاری و ژومارێک پەڕڵەمانتاری ئێران بەڕێوەچوو.سێ سەتەلایتی ئێرانیی، پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، ئەمڕۆ چارەگ بۆ پێنجی ئێوارێ بەکاتی ئێران ، بە هاوێژەری سایۆز لە بنکەی وێستۆچێنی رووسیا ڕەوانەی گەردون کران.
-
7ی بەفرانبار، خولگەی لیۆ دەبێتە میوانداری 3 سەتەلایتی ئێرانی
کانونی یهکهم 22, 2025 20:47دامەزراوەی گەردونگەڕیی ئێران ڕایگەیاند ۳ سەتەلایتی زەفەری۲، پایا و کەوسەر لە بنکەی گەردونگەڕی وێستۆچنی ڕووسیا بە هاوێژەری سایۆز لە خوڵگەی لیۆ لە دوری ۵۰۰ کیڵومەتر لە زەوی جێگیر دەکرێن.
-
سەتەلایتی تێلێکۆمی ناهید ٢؛ دەسکەوتی زانستیی دیکە بۆ ئێران
تهمووز 25, 2025 16:20سەتەلایتی تێلێکۆمی ناهید ٢ لەلایەن سەتەلایتبەری سایۆزەوە لە بنکەی وێستۆچێنیی ڕووسیادا هاوژیرا بەرەو بۆشایی گەردوون.
-
چەند وێنەیەک لەئامادەکردنی دووسەتەلایتی هودهودوکەوسەرکەهاوێژران بەرەوبۆشایی ئاسمان
تشرینی دووهم 06, 2024 11:40یەکەمین وێنەوفیلم لە سەتەلایتەکانی کەرتی تایبەتی بە ناوەکانی " کەوسەر" و" هودهود" کە بڕیارە هەتا چەند ڕۆژی داهاتوو بە سەتەلایت بەری سایۆزی ڕووی بهاوێژرێن ، بڵاوکرایەوە.
-
دوو سەتەلایتی ئێرانی سەرکەوتووانە هەڵدران
تشرینی دووهم 05, 2024 12:26سەتەلایتە ئێرانییەکانی کەوسەر و هودهود هاوڕێی 51 سەتەلایتی دیکە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بنکەی ئاسمانیی ڕوسیا سەرکەوتووانە لە خولگەی 500 کیلۆمەتری ، جێگیر کران.
-
ئێران سەتەلایتێکی بە سەرکەوتووییەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان
ئهیلوول 15, 2024 10:06سەتەلایتی چەمرانی " یەک "ی ئێران لەلایەن سەتەلایت بەری قائیمی ١٠٠ بە سەرکەوتووییەوە هاوێژرا بۆ بۆشایی ئاسمان .
-
پەرەی ترس و تۆقانی ڕۆژاوا لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری هەوافەزادا
کانونی دوھەم 29, 2024 11:30هەواڵدەرییە ڕۆژاواییەکان هاوکات لەگەڵ دەنگدانەوەی هەواڵی سەرکەوتنی تازەی ئێران لە بواری هەوافەزا، دیسان لە چوارچێوی بانگەشەی بێ بنەمای نیگەرانی لە پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی تاران، دەستیان دایەوە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی ڕابردوویان.
-
هاویژرانی سەرکەوتووانەی سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی بە سەتەلایتبەری سیمورغ
کانونی دوھەم 28, 2024 15:00لە سەروبەندی دەیەی فەجر و چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار، سەتەلایتبەری سیمورغ سێ سەتەلایتی توێژینەوەیی مەهدا، کەیهانی دوو و هاتفی یەکی پێکەوە بە سەرکەوتوویی خستە سەر خولگەوە.