-
ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد؛ «قاسم سولەیمانی» سەرداری دڵان و تێکۆشەری ڕێگای ئازادی بوو
کانونی دوھەم 08, 2021 03:48«بۆسینە شەعبان» ڕاوێژکاری تایبەتیی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ڕایگەیاند: «شەھید سولەیمانی» پەیجۆری دادگەری بۆ مرۆڤایەتی بوو و لە پێناوی ئازادی خەباتی دەکرد.
-
سەردار سەلامی: ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت
کانونی دوھەم 07, 2021 23:40فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و بە ڕسکانی مەزن، لاوان لە ھەر تیرێو ھۆزێک دامادەی جیھادن لە پێناوی ئیسلام.
-
دەرکرانی بڕیاری گرتن بۆ «دۆناڵد ترەمپ» لە لایەن دەزگای دادەڤانیی عێراقەوە
کانونی دوھەم 07, 2021 14:15دادگەی «ڕەسافە»ی عێراق بەرپرسی پێ و شوێن گرتنی دۆسیەی تیرۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری سەردار «سولەیمانی»و « ئەلموھەندیس» بڕیاری گزاتی بۆ «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرکرد.
-
پەردەلادان لە سەر پەیکەرەی یادمانی «سەردار سولەیمانی» لە باشووری لوبنان
کانونی دوھەم 05, 2021 23:41سەرچاوە لوبنانییەکان باسی پەردەلادان لە سەر پەیکەرەی یادمانی «سەردار قاسم سولەیمانی»یان کردووە لە «زاحیە»ی بەیرووت.
-
وشداری دانی نوێنەرێکی عێراق: ئەمریکا بە نیازی بە ھەمیشەیی کردنی بنکەکانیەتی لە عێراق
کانونی دوھەم 05, 2021 21:35ئەندامی لێژنەی مافەوانیی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پیلانی ئەمریکا بۆ بە ھەمیشەیی کردنی بنکەکانی لەم وڵاتە وشداریی دا.
-
بەرھەم ساڵح: سەردار سولەیمانی لە تەنیشتی گەلی عێراق دا ڕاوەستا
کانونی دوھەم 05, 2021 19:11سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ وێڕای ستایش کردنی فەرماندەرانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «حاج ئەبومەھدی موھەندیس» جێگری پێشووی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق وتی: سەردار سولەیمانی لە سەردەم و ھەل و مەرجی دژوارو کارەساتباردا لە تەنیشتی گەلی عێراق وەستا.
-
سێناتۆرێکی ئیرلەندی: ھۆ کارانی تیرۆری سەردار سولەیمانی دەبێ دادگایی بکرێن
کانونی دوھەم 05, 2021 14:03سێناتۆرێکی باڵای ئیرلەندی تیرۆری سەرداری سپەھبۆد حاج قاسم سولەیمانیی بە «تیرۆریزمی دەوڵەتی» زانی و داوای دادگایی کرانی ھۆکارەکانی کرد.
-
پەیامی کچی «حاج قاسم سولەیمانی» بۆ گەلی فەلەستین
کانونی دوھەم 05, 2021 08:20لە یەکەم ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتی بە ناوی «شەھیدی قودس» لە کەرتی غەززە بەرپا کراو کچی ئەم شەھیدە مەزنە پەیامێکی ڕوو لە گەلی فەلەستین ئاراستە کرد.
-
سەرلەشکر سەفەوی: قوتابخانەی سولەیمانی ھۆکاری سەرەکیی شکست ھێنانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە
کانونی دوھەم 05, 2021 02:41ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزەچەکدارەکانی ئێران،ڕێبازو قوتابخانەی سەردار سولەیمانیی بە ھۆکاری سەرەکیی شکست ھێنانی ستراتژیاکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و داتەپینی ڕژێمی زایونی لە شەڕی دژی حیزبوڵڵای لوبنان و غەززە زانی.
-
حاجی قاسم ، تەوەری خۆڕاگریی
کانونی دوھەم 02, 2021 11:55سەرلەبەیانیی سێی ژانیڤەری یەکەم ساڵھاتی شەھیدکرانی حاجی قاسمی سولەیمانیە . تەوەری خۆڕاگری یاد و بیرەوەریی ئەم شەھیدە مەزنە بەرز ڕادەگرێ و رژێمی زایۆنیش لە نەبوونی ئەم سەردارەی خۆڕاگری خوشحاڵە . پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە سەردار سولەیمانی چ خزمەتێکی بۆ بەرەی خۆڕاگریی ھەبووە کە بووەتە ھۆی توڕەبوونی رژێمی زایۆنی ؟