زۆرانبازێكی کوردی خەڵکی ئێران، لە كێبڕكێی زۆرانبازیی ئازادی گەنجانی نابیسای جیهان، کە لە وڵاتی قرقیزستان بەرێوە دەچێت، بووە پاڵەوانی جیهان.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: فەقێیەکی لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەقز لبە ھۆی کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئەشکەوتی دێرینی «کەرەفتو» لە پارێزگای کوردستانی ڕۆژئاوای ئێران کە لە ڕیزی گەورەترین ئەشکەوتە دەستکردو درێژەکانی ئێرانە، لە لیستی کاتیی میراتی جیهانی یونیسکۆدا تۆمارکرا.
لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران بە هۆی گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» خەمبارن و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری دەکەن، هەندێک گردبوونەوەی ناڕەزایانە لە کۆمەڵێک لە شارەکان لەوانە تاران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێوە براو زیان بە موڵک و ماڵی گشتی گەیەندرا.
دوابەدوای دیدارو ھاوسۆزی دەربڕینی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» کچە تەمەن ٢٢ ساڵانەکەی سەقەز کە ڕۆژی هەینی گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ سێ شەممە نوێنەری وەلیی فەقیھ لە پارێزگای کوردستان سەردانی ماڵی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «ئەمینی»ی کردو هاوخەمیی خۆی دەربڕی.
هەواڵ - 19-09-2022 - کاتی بڵاوبوونەوە : 11:30
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مەھسا ئەمینی«ژینا»، وێڕای ھاودەدری دەربڕین لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا، داوای سەبرو پشوودرێژیی بۆ کردن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی بە وەزیری ناوخۆدا کە بەپەلە و بە وردی بەدواداچوون بۆ هۆکار و وردەکاری ئەو ڕووداوە بکات کە بەسەر خاتوو مەهسا ئەمینی( ژینا)دا هاتووە و ئەنجامەکەی ڕابگەیەنێت.
محەمەد موبین عەزیمی زۆرانگری بە توانای سەقزی لە زۆرانی کۆتایی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی ئاسیا لە بەرامبەر زۆرانبازی قەزاقستانی سەرکەوت و میدالیای زێری لە مل کرد.