-
عەراقچی: لێژنەی ھاوبەشی بەرجام دەبێ لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازیەکانی ئەمریکا بوەستێت
ئهیلوول 01, 2020 16:30یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ڕێککەوتنی بەرجام، لە سەر پێویستیی ڕاوەستانی وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی ڕێککەوتنە لە ھەمبەر یەکلایەنە خوازیەکانی ئەمریکا پێی داگرت.
-
پاراستنی بەرجام ، تەوەرەی دیداری عەراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا
ئهیلوول 01, 2020 05:13«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ ڤییەنا لەگەڵ «ئلێکساندرا شالێنبێرگ» وەزیری دەرەوەی نەمسا دیدارو سەبارەت بە کۆمەڵێک لە گۆڕانکارییە نێونەتەوەییەکان لەوانە پاراستنی بەرجام قسەی لەگەڵدا کرد.