-
عەراقچی: ٨ی ژانڤییە سێزدەهەمین ڕۆژی شەڕی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران بوو/ ئامادەین بۆ هەر بژاردەیەک
کانونی دوھەم 13, 2026 14:49وەزیری دەرەوەی ئێران توندوتیژیی تیرۆریستان له پەلاماردانی خەڵک و شوێنه ئایینی و گشتییەکان له ڕۆژی ١٨ی بەفرانبار بەرامبەر بە ٨ی ژانڤییەی له درێژەی هەمان شەڕی دوانزه ڕۆژەدا زانی.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: هەندێ سەنەدو بەڵگەمان لایە سەبارەت بە دەست تێدابوونی ئەمریکا لە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی ئێران
کانونی دوھەم 12, 2026 09:55وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ باڵوێزانی دەرەوەیی دانیشتووی تاران، وتی: بڕێک سەنەدو بەڵگە دەسخراوەو ئاژاوەگێڕان خۆیان دانیان بەوەدانا کە بڕێکی زۆری پارە درابوو بەوان، بۆ پەلاماردانی بنکەکانی پۆلیس هەشتا ملوێن درابوو، بۆ سووتاندنی شوێنە گشتییەکان، بیست ملوێنیان وەرگرت.
-
دان پێدانانی واشنگتۆن و تەلاویڤ بە دەسوەردان لە بشێوییەکانی ئێران
کانونی دوھەم 10, 2026 13:22وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەم ئەمریکا و هەم ڕژێمی زایونی بەفەرمی ڕایانگەیاندووە کە لە بشێوییەکانی برێک لە شارەکانی ئێران دەستیان هەیە و هەوڵ ئەدەن کە ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیخوازانەی خەڵک بەرەو توند و تیژیی و ئاڵۆزیی ببەن .
-
پێداگریی عێراقچی لەسەر بەهێزکرانی ڕاوێژکاریی نێوان ئێران و لوبنان
کانونی دوھەم 09, 2026 13:23وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ هاوشانە لوبنانییەکەی لە بەیرووت وێڕای ئاماژە بە بارودۆخی ئاڵۆزکاوی ناوچەو هەڕەشەو گوڕەشەی کەم وێنەی رژێمی زایۆنی دژی ناوچەکە؛ جەختی کرد لەسەر بەهێزکرانی ڕاوێژکاریی نێوان دوو وڵات لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکسان و بەرژەوەندیی هاوبەش.
-
عەراقچی: ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هەر بارودۆخێک
کانونی دوھەم 08, 2026 16:34وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە " هەم بۆ شەڕ و هەم بۆ دانوستان ئامادەین"، وتیشی: هەرکاتێک ئەمریکییەکان ئەوە قبوڵ بکەن کە دانوستان جیاوازە لە زۆربێژی، ئەو کات دەکرێ دانوستانێکی لۆژیکی و مانادار ئەنجام بدرێت.
-
عێراقچی: سیاسەتەکانی ئەمریکا، ڕێگرن لەبەردەم دانوستاندا
کانونی دوھەم 07, 2026 14:20وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: لەبەر سیاسەتەکانی کۆشکی سپی، ئێستا هەلومەرج بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شیاو نیە.
-
بێ دەنگە لەهەمبەر هەڕەشەکانی ترەمپدا، ئاشتیی جیهانی دەخاتەمەترسیی
کانونی یهکهم 31, 2025 15:19وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە ستاندارد و پێوەری دووفاقی لەهەمبەر هەڕەشەوگوڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وشداریی دا، بێ دەنگەکردن لەهەمبەر ئەو کردە نایاساییانەدا، ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی ڕووقایمتر دەکاو ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دەخاتە مەترسیی.
-
عەراقچی: لەگەڵ ڕووسیا ڕاوێژی سیاسیی نزیکمان لە ئاستی جیاجیادا هەیە
کانونی یهکهم 26, 2025 17:55عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە تاران وتووێژ و ڕاوێژی سیاسیی نزیکی لە ئاستی جیاجیادا لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.
-
عەراقچی ڕوو لە ئەمریکییەکان: جیهان مەخەڵەتێنن
کانونی یهکهم 25, 2025 15:41وەزیری دەرەوەی ئێران بە تانەدان لە قسەکانی مۆرگان ئۆرتێگاس نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، وتی: پێناسەی تازەی ئەمریکا لە دیپلۆماسی ئەوەیە: "ئێمە ئامادەی دانوستانی مانادارین بەڵام مافی بەرەسمییەت ناسراوی جیهانیتان فەرامۆش بکەن!"
-
عەراقچی: ئێمە پابەندین بە دانوستانی دادپەروەرانە بەڵام ملکەچی ملهوڕی نابین
کانونی یهکهم 21, 2025 11:55وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە ئێستایش ئامادەین بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ لە ڕێگەی دانوستانەوە، بەڵام هەرگیز ملکەچی فشار و هەڕەشە و ملهوڕی و زۆربێژیی کەس نابین. سەید عەباس عەراقچی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاشاتودەی وتی: بەر لە پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دانوستانی ئەتۆمی خەریکی بەڕێوەچوون بوو، بەڵام ئەم پەلامارە نایاساییانە پرۆسەی دانوستانەکانی ڕاگرت.