-
شێی ماڵان؛ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتییەکان و ماددە کیمیاییەکان
حوزهیران 29, 2025 12:35وەرزەکان کاریگەرییان لەسەر بیناکان هەیە؛ بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا دیواری ماڵ و بیناکان بەهۆی بارینی باران و بەفرەوە کاریگەرییان لەسەر درووست دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی شێداری و تەڕی و بۆن و کەڕوو و دڵۆپە لە بیناکە درووست ببێت و تەنانەت چەندین کێشەی تەندرووستی درووست دەکات؛ جگە لە دەرکەوتنی پەڵەی ناڕێک و ناشرین و کەڕوو لەسەر دیواری ناوەوەی ماڵەکە و درووستبوونی بۆنی ناخۆش و دڵۆپەکردنی ئاو.