عەرەبستان لە نامەیەک دا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بانگەشەی کرد کە، ئێران و بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەرپرسی ھێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانن.
چوار کەسی مەدەنی لە دوایین پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆ سەر باکووری یەمەن کوژران.
نووسینگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەمەن ڕایگەیاند: زیاتر لە سێ سەت هەزار یەمەنی لە دەسپێکی ساڵی٢٠١٩ـەوە تائێستا تووشی نەخۆشیی کولێرا بوون.
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن وتی: چوونەدەری هێزە یەمنییەکانی لە بەندەرەکانی حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا، لە چوارچێوی پێبەندی بە پەیمانی ئاشتیی سویدە.
هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە دڕێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان توانیان بڕونە ناو "قەعتەبە " گەورەترین شاری پارێزگەی " ئەلزالیع " لە باشووری یەمەن .
سەرچاوەکانی یەمەنی باسی گیان لە دەست دانی ئافرەتێک و پیرەپیاوێکیان کرد لەبەر برسیەتی و نەبوونی دەرمان لە پارێزگەی حودەیدە.
سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەو پێگەکانی دەسدرێژکارانی سەعودیان لە شاری سنوریی"عەسیر" لەباشوری عەرەبستان بەمووشەکی بالستیکی "زلزالی یەک" کردە ئامانج.
مەکۆی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە بەردەم بوارگەی "عەلەب" و ناوچەی "رقابه الصحن" لە "الربوعه"،وەبەر ٥ مووشەکی زلزالی ١ کەوت.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستانیان لە سەر شاری حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن خستە خوارەوە.
دەستدرێژکارانی سەعوودی ناوچە جۆر بە جۆرەکانی "ئەلحۆدەیدە"ـی یەمەن یان داوەتە بەر پەلامارەکانی بەهاوەنی خۆیان دا.