کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەعوودی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i361300-کەوتنەخوارەوەی_فڕۆکەی_بێ_فڕۆکەوانی_سەعوودی_لە_یەمەن
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستانیان لە سەر شاری حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن خستە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 10:45 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەعوودی لە یەمەن

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستانیان لە سەر شاری حودەیدە هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن خستە خوارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا؛ بە گێرانەوە لە کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە؛ ئەوە دووەم فڕۆکەی سیخوڕیی بێ فڕۆکەوانە کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا لە لایەن هێزە یەمەنییەکانەوە دەخرێتە خوارەوە.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن ڕۆژی ڕابردوویش فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێ فڕۆکەوانی سەعوودی لە نەجران خستبوویە خوارەوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری هەژارترین وڵاتی عەرەبییان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.