ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : گەمیەکی تەیارکراو بە چوار بەرزكەرەوەی گەڕۆک بە مەبەستی خێرایی دان لە ڕەوتی رادەس کرانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دۆستانە وخاڵی کردنی، دوێنێ چووە لێواری ڕۆژئاوایی یەمەن.
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپراسیۆنی جیاجیا لە پارێزگاکانی تەعز و حۆدەیدە زیاتر لە شەست کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودییان کوشت ویان بریندار کرد.
کارناسێکی مەسەلەکانی سیاسی، پەلاماری ڕژێمی سەعودی بۆسەریەمەنی بە یەکێ لە ناوزڕاوترین شەڕەکانی جیهان وەسف کرد.
پەلاماری تۆپخانەیی و مووشەکیی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگای ئەلجوف لەباکووری ئەو وڵاتە، کوژران و برینداربوونی دەیان کەس لەوانی لێکەوتەوە.
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە سەبرین لە بەشی خب و شەعەف ی پارێزگەی جوف، ژومارێک لەوانیان کوشت .
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان راشکاوانە ڕایگەیاند: دەوڵەتێک کە زوڵم و زۆر لە گەلی یەمەن دەکات و بێبەزەییانە ئەو گەلە بێ تاوانە قەڵاچۆ دەکات لەوپەڕی سوکایەتی و زەبوونی و بێدەسەڵاتیدایە.
سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەهێرشی کتوپڕ و لەناکاو بۆسەر پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژهەڵاتی پاسگەی خالیدو ڕۆژاوای شاری مەوزەع لە پارێزگای تەعز لەباشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، خەسار و زیانی قورسیام لەوان دا.
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ شەممە پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەی ئەلعەشاش لەپارێزگای ئەلبەیزاء لەباشووری یەمەنیان بێ ئاکام کردو خەسارێکی قورسیان لەوان دا.
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تاکاتێک کە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەفتاری خۆی لەهەمبەر قەیرانی یەمەندا نەگۆڕێ، هەوڵدان بۆ جێگیرکرانی ئاشتی لەو وڵاتە، بێ کەڵکە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ناوەندیکی سوتەمەنیان لە پەراوێزی بازاڕیکی قەرەباڵغ لە شارستانی جراحی لە پارێزگەی ئەلحودەدید ە لە رٶژئاوای یەمەنیان بومباران کرد.