وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ڕایگەیاند، لە ١٣ی دیسەمبەری٢٠١٨وە تائێستا شەست و پێنج کەسی بەتۆمەتی ئەوەی واناوی ناوە تاوانی ئاسایشی، قۆڵبەست کردووە.
هێزی سعودی بە پەلامارکردنەسەر گەڕەکەکانی ئاوەدان لە دوو ناوچە لەشاری شیعە نشینی قەتیف لە پارێزگەی شەرقییە لەڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، پێنج چەکدار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
دادئەستێنی عەرەبستان باسی بەرپا کرانی دادگەی یانزە کەسەی تۆکەتبارانی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگرونەیاری ڕژێمی ئالی سەعودی کردووە.
تاقمێک لە پارێزەرانی نێونەتەوەیی و نوێنەرانی پەرلەمانی ئینگلیز خوازیاری دیدار لەگەڵ ژنانی بەندکراو لە عەرەبستان بوون.
بە بڕیارێکی پاشای سەعودی، ئیبراھیم عەساف جێگای عادڵ جوبەیری گرتەوە وەکوو وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان و جوبەیریش بوو بە وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز لە ھەژماری توییتێڕەکەی خۆی دا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی، وێڕای ھاندانی جەماوەری عەرەبستان بۆ بەرپا کردنی خۆپیشاندان، ناڕەزامەندیی ئاشتی خوازانەی بە کاریگەرترین ڕێگا زانی بۆ دروست کردنی ئاڵ و گۆڕ.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: سەردەمیی مڵهۆری و دەستەڵاتداریی لە جیهان کۆتایی هاتووە و ئەمە بە قازانجی ئێرانە.
ڕاوێژکاریی پێشووی سەرۆکی خوالێخۆشبووی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رایگەیاند عەرەبستان دەستی هەبووە لە تیرۆر کرانی "یاسر عەرەفات"ـدا.
بە پێی داواکاریەکانی جیهانی بۆ بایکۆتی عەرەبستان بە هۆی ئەنجام دانی جەنایەتی جەنگی ڕژێمی ئالی سەعود لە یەمەن ، هێزی ئاسمانی پاشایەتی سەعود لە بەڕێوەچوونی مەشقی هاوبەش لەگەڵ سەربازانی بەریتانیایی هەواڵی دا.
سەعوودیاو ئەمریکا بۆ هەڵاتن لەو زەخت و گوشارەی پاش کوژرانی کارەساتباری جەمال خاشوقچی دروست بوو دوو پەردەی دیکەی شانۆکەیان جێ بەجێ کرد.