تشرینی دووهم 20, 2017 16:00
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کێشەکانی ئێستای ناوچەی گەڕاندەوە بۆ ئەنجامی سیاسەتی نەزۆکی عەرەبستان و پێی داگرت: ڕێگاچارەی ئەو گرفتانە، پەیڕەوی نەکردن لە سیاسەتەکانی رژیمی زایۆنیستی، کۆتایی هێنان بە زۆرداریی وزۆربێژی، یارمەتی نەدان بە تیرۆریزم و قەبووڵ کردنی داوای نەتەوەکان و حکومەتانی ناوچەیە.