سەید عەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئاماژەی کردە ڕۆڵی شەهید ئیبراهیم رەئیسی لە پەیوەندیە دەرەکیەکان داو وتی بەڕێزیان توانی ناوێکی گەورە لە خۆی تۆمار بکاو هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی"یشی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی و ڕاستیەکانی ناوچەکەی گۆڕی.
سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە دیداری فەرشاد مەهدی پوور جێگری بەشی کاروباری میدیایی و تەبلیغاتی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و شاندی هاوڕێی، دەستی دایە لێکدانەوەی باروودۆخی کلتووری و پێوەندییەکانی دوو وڵات و ئاسۆی پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە لێکدانەوەی ڕووداەکانی غەززە، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد تێلاڤیڤ ناچار بکات بە کۆڵدان بە ئاگربڕ.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی و پەرەپێدانی شەڕی غەززە بەرەو یەمەن، تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ حوجەتولئیسلام وەلموسلمین موحسینی ئیژەیی سەرۆکی دەزگای دادڤانی ئێران لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هاودەنگی پێداگری کرد کە وڵاتەکەی هیچ پێویستیەکی نیە بە بوونی هێزی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی.
بەرپرسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بالوێزی یەکیەتی ئوروپا لە بەغدا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای شەڕەکەی غەززەو بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی بوو بۆ ئەو کەرتە.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: پشتیوانی و خۆڕاگریی جەماوەری لە تەنیشت گەلی فەلەستین ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ نێو دڵی گەلی عێراق و لە نێو مێشک و ویژدانیاندایە.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق عەممار حەکیم ڕایگەیاند: بووژانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان ھەواڵێکی خۆش بوو.
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەقامی پاوەجێ تەنها دەرئەنجامی ئەدای حکومەت نییە، بەڵکو پێویستە هەموان بە حکومەت و هێزە سیاسییەکان و چالاکانی کۆمەڵایەتیشەوە بەشداری بکەن لە بەدی هێنانیدا.