حەکیم: دەبێ گشت جیهان پێش بگرێ بە تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430295-حەکیم_دەبێ_گشت_جیهان_پێش_بگرێ_بە_تاوانکارییەکانی_رژیمی_زایۆنی
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وێڕای ئاماژە بە تاوانە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وتی کە، دەبێ هەموو جیهان ئەو کردە نامرۆییانە، هاوار بکاو پێش بگرێ بە کردەی تاوانکارانەی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 11, 2024 04:37 Asia/Tehran

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وێڕای ئاماژە بە تاوانە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وتی کە، دەبێ هەموو جیهان ئەو کردە نامرۆییانە، هاوار بکاو پێش بگرێ بە کردەی تاوانکارانەی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل.

"سەید عەممار حەکیم" ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە شانزەیەمین دانیشتی ساڵانەی "رۆژی ئیسلامیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان" کە هەموو ساڵێک لە یەکەمی مانگی سەفەر و هاوکات لەگەڵ گەیشتنی یەخسیرانی ماڵباتی پێغەمبەر(د.خ) بۆ شام، وتی: بێگومان حەزرەتی زەینەب درود و سڵاوی خودای لەسەر و ژنانی هاوڕێی، دوادیمەن و ڕەنگە گرینگترینی لە ڕێبەرایەتیدا، ڕێبازی ئیمام حوسێن(ع)ی بەرەو ئاراستەی چاکسازیی و گۆڕان، برد.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێڕاق وێڕای ئاماژە بە ژینۆساید لە کەرتی غەززە، وتی: لەو ڕۆژانەدا، شەڕی توندوتیژی، کۆچ پێکردنی زۆرەملێ و برسیی راگرتنی خەڵکی سیڤیل لە فەلەستین لەوان منداڵان، ژنان و پیاوان لە شەڕێکی سەختدا کە هەموو هێڵە سورەکان و پرەنسیپ ویاساوڕێساکانی بن پێ کردووەو سەروەریی وڵاتانی دیکەو جاڕنامە نێودەوڵەتییەکانی بەزاندووە، درێژەی هەیە.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای لەهەموو نیزامە عەرەبی، ئیسلامی و نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە بەرپرسیارەکانی کرد، بێ بەفیڕۆدانی کات، تاوانکاریی و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین، بوەستێنن.