حەکیم: جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ویست و ورەی خەڵکی لوبنان دانابەزێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431299-حەکیم_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_ویست_و_ورەی_خەڵکی_لوبنان_دانابەزێنێ
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ ویست و ورەی خەڵکی لوبنان دابەزێنێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2024 07:31 Asia/Tehran

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ناتوانێ ویست و ورەی خەڵکی لوبنان دابەزێنێ.

سەید عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەیرووت وتیشی کە سەرباری پەلامارە نامرۆییانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحیە هەڵکەوتوو لە باشووری بەیرووت، ویست و ورەی بەرزی گەلی لوبنان و خۆڕاگریی ئیسلامی هەرگیز لاواز نابێ کە بە بوێری و خۆڕاگریی تەواوەوە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی ڕاوەستاون.

جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان بەرەوڕووی ئیدانەی جیهانی بۆتەوە و کەسایەتییەکان و کاربەدەستانی وڵاتانی جیهان لەوان ئێران، عێراق، سوریا، یەمەن ، تورکیا و .. ئەم جەنایەتانەیان شەرمەزار کرد.