کییەر ستارمێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا رایگەیاند: ڕەوشی غەززە ناکرێ هەر وا بەردەوام بکرێ، مەترسی نەخۆشی و ئاوارەیی و بریندار بوون و مردن لە سەر ژنان و منداڵانە، دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا تەواو پێویستە.
ژێدەرە هەواڵییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شازدە فەلەستینی شەهید بوون.
چالاکانی مەدەنیی لایەنگری فەلەستین کەمپێکی جیهانییان وەڕێخستووە بۆ پێشگری لە بەشداری کردنی ڕژێمی زایۆنی لە یارییەکانی ئۆلپمیکی پاریس ٢٠٢٤ لەبەر ئەو ژینۆسایدەی ئەم ڕژێمە لە کەرتی غەززە دەیکات.
هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، سوپای ئەو رژێمە، فەرمانی تازەی دەرکرد بەمەبەستی چۆڵکرانی بەشی رۆژهەڵاتی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززەو تەنیا چەند خولەک دوای دەرکرانی ئەو فەرمانە، پەلاماری کردەسەر ئەو شارە.
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جختی کرد لەسەر لاگری جیهانی لە نەتەوەی فەلەستین لە هەمبەر ڕژیمی زایونیستی .
ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) فەرمانەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە چوونەدەری خەڵکی مەدەنی لە شاری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دەسپێشخەری نیشتمانی فەلەستین وتی کە جوبایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا بە کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەو وڵاتە باجی پشتیوانی لە ڕژیمی زایونیستی لە دەسدرێژی بو سەر نەتەوەی فەلەستینی دایەوە.
ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی و بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بوو لە سەر پەلامارە دڕندانەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە.
گرووپەکانی خۆڕاگریی ناوچە دوابەدوای پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حودەیدەی یەمەن وشداریان دا بە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەردەوامبوونی شەڕنانەوەکانی.
دامەزراوەی لێکوڵینەوەی ئاشتی نێونەتەوەیی ئیستکهوڵم " سیپری " لە ڕاپوڕتێکدا ڕایگەیاند کە لە 99 لە سەدی هاوەردەی چەکەمەنی ڕژیمی زایونیستی لە نێوان ساڵانی 2019 هەتا 2023 -69 لەسەدی ئەمریکا و 30 لە سەدی ئاڵمان دابین کراوە .