بەقایی: گەمارۆی خۆراکیی دژ بە غەززە جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438506-بەقایی_گەمارۆی_خۆراکیی_دژ_بە_غەززە_جەنایەتی_دژ_بە_مرۆڤایەتییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەمیی "ویژدان"ی بە تووندی شەرمەزار کرد کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنارەکانی ماڵتاب خەریکی گەیاندنی یارمەتیی خۆراکی و مرۆڤدۆستانە بە کەرتی غەززە بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 04, 2025 09:57 Asia/Tehran
  • بەقایی: گەمارۆی خۆراکیی دژ بە غەززە جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەمیی "ویژدان"ی بە تووندی شەرمەزار کرد کە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنارەکانی ماڵتاب خەریکی گەیاندنی یارمەتیی خۆراکی و مرۆڤدۆستانە بە کەرتی غەززە بووە.

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامیی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی بۆردومان و سەپاندنی قات و قڕی و برسێتی بەسەر دانیشتووانی ئەم کەرتە، ڕاشکاوانە رایگەیاند: پەلاماردانی گەمیی"ویژدان"، کە لە درێژەی پلانی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کۆلۆنیالیزمیی گەلی فەلەستین و بە ئامانجی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی گەمارۆی خۆراک و دەرمانی خەڵکی بێتاوانی غەززە ئەنجامدراوە، جەنایەتێکی ئاشکرایە دژی گەلی فەلەستین و کردەوەیەکی تیرۆریستییە دژی ئاسایش و سەلامەتی کەشتیوانی و زەریاوانی. بەقایی بە هاودەست و هاوڕێ ناوبردنی ئامریکا و لایەنگرانی دیکەی ڕژێمی زایۆنی لەم تاوانانەدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئیسلامی کرد کە بە تووندی ئیدانەی ڕژێمی زایۆنی بکەن و هەوڵ بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە بەبێ سزا دەرچوونی کاربەدەستانی  ئەم ڕژیمە و ڕێگا خۆش بکەن بۆ دادگەیی کران و سزادرانیان.