-
فەرەنسا لە ھەوڵی سەپاندنی بایکۆتی یەکێتیی ئەورووپا بە سەر تورکیادایە
تشرینی یهکهم 29, 2020 17:52وەزیری کاروباری ئەورووپای فەرەنسا وتی: وڵاتەکەی بە نیازی ھاندانی یەکێتیی ئەورووپا دژی تورکیایە بە تایبەت بایکۆت کردنی ئەو وڵاتە لە بەر ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی ئانکارا.
-
خۆپیشاندان لە پاکستان بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)
تشرینی یهکهم 29, 2020 10:33جەماوەری پاکستان بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شاری کەراچیی ئەم وڵاتە، دوژمنایەتی کردنی ئیسلام لە لایەن سەرۆک کۆماری فەرەنسایان ئیدانە کرد.
-
فەرەنسا بە داخستنی مزگەوتێک دوژمنایەتی کردنی لەگەڵ ئیسلام بەردەوام دەکات
تشرینی یهکهم 29, 2020 09:08دادگەیەک لە فەرەنسا لە درێژەی ھەنگاوەکانی دژی موسڵمانانی ئەم وڵاتە مۆڵەتی داخستنی کاتیی مزگەوتێک دەردەکەت.
-
عەممار حەکیم: سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) ئازادیی ڕادەربڕین نییە
تشرینی یهکهم 29, 2020 08:32سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی ئیدانە کرد.
-
گردبوونەوەی ھەزاران کەس لە جەماوەری ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا
تشرینی یهکهم 28, 2020 20:34ھەزاران کەس لە خەڵک و خوێندکارانی ئێرانی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی دژی ئیسلامیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران گزد بوونەوە.
-
پەیامی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ لاوانی فەرەنسا دوابەدوای سوکایەتیی مەکرۆن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)
تشرینی یهکهم 28, 2020 20:09ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای وتەکانی سوکایەتیکەرانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(ص)ەوە، پەیامێکی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە دەرکرد.
-
مەکرۆن و ھەڵوێستێکی دووفاقانە
تشرینی یهکهم 28, 2020 19:21لەم دواییەدا کردەوەی وانەبێژێکی مێژوو لە فەرەنسادا لەمەڕ پیشاندانی ھێندێک کاریکاتێری سوک لە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە سەر پۆل و کوژرانی بە ھۆی لاوێکی چیچانییەوە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە ئاستی جیھاندا پەیداکرد. دوابەدوای ئەم کارە دەوڵەتی فەرەنسا ھەوڵی دژی موسڵمانانی توندتر کردەوەو وێڕای وەدەرنانی دەیان کەسیان، ڕەوتی داخستنی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکانی لەم وڵاتە پەرە پێ داوە.
-
ئیدانەکرانی وتەکانی سوکایەتی کارانەی «مەکرۆن» لە لایەن کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی ئێرانەوە
تشرینی یهکهم 28, 2020 10:24نوێنەرانی کەمینە ئایینییەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتەکانی سوکایەتی کارانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە مەڕ داکۆکی کردن لە کردەوە کرێتەکەی بڵاوکراوەی «شارلی ئەبدۆ» سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)یان ئیدانە کرد.
-
گردبوونەوەی ئۆردۆنییەکان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتی کردن بە ئیسلام
تشرینی یهکهم 28, 2020 04:04جەماوەری ئۆردۆن رڕۆژی سێ شەممە بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عەممان، سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆمارو میدیاکانی فەرەنسا بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کەسایەتیی بەرزی پێغەمبەری سەردار(ص) یان ئیدانە کرد.
-
شێخ عیسا قاسم: وتەکانی پڕکێشانەی «مەکرۆن» بەدوورە لە کەرامەتی مرۆڤانە
تشرینی یهکهم 27, 2020 21:48مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین وتەکانی پڕکێشانەی سەرۆک کۆماری فەرەنسای لەمەڕ بەرەڤانی کردن لە سوکایەتکەران بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) بە دوور لە کەرامەتی مرۆڤانەو ھەڕەشەیەک لە بەردەم ئاشتیی جیھانی دا زانی.