-
ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و ٥٠٠ کەس تێپەڕی
شوبات 03, 2025 13:32وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس.
-
نەتەوە یەکگرتووەکان: کوشتنی ژنانی فەلەستینی بە دەستی ئیسراییل ژینۆسایدێکی سیستماتیکە
شوبات 03, 2025 12:20ڕاپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری توندوتیژی دژ بە ژناندا وتی: "بە سەرنجدان بە ڕەهەندە بەربڵاوەکانی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە ژنانی فەلەستینی، ئەم ڕژێمە ژینۆسایدی دژ بە ژنانی کەرتی غەززە ئەنجام داوە."
-
تەگەرەنانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی قۆناغی دووەمی دانوستاندا
شوبات 03, 2025 04:43بە جێبەجێکرانی چوارەمین قۆناغی مامەڵەی دیلبەدیل کە بریتی بوو لە ڕادەستکردنی سێ دەستبەسەرکراوی زایۆنی بە کۆمیتەی خاچی سوور لە خان یونس و کەرتی غەززە، لە بڕی ئازادکردنی ١٥٠ زیندانی فەلەستینی، دوو لایان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ خولی دواتری دانوستان.
-
بارودۆخ لە غەززە کارەساتبارە
شوبات 02, 2025 16:14وتەبێژی بەرگریی شارستانیی غەززە باسی نالەباربوونی ڕەوشی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەی کرد و خوازیاری هەوڵ و هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا بوو.
-
خولی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕلە ڕۆژی دووشەممە دەسپێدەبێت
شوبات 02, 2025 04:13لەگەڵ ڕێککەوتنی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ونوێنەری تایبەتی ئەمریکا ، قۆناخی دووهەمی وتووێژەکانی ئاگربڕ لە ڕۆژی دوشەممەوە دەسپێدەبێت.
-
کرانەوەی بازگەی ڕەفەح دوای 8 مانگ
شوبات 01, 2025 16:05سەرچاوە مێدیاییەکان باسی کرانەوەی یەکلایەنەی بازگەی ڕەفەحی کرد بەرەو میسر دوای هەشت مانگ داخران .
-
خەڵاتی گوردانەکانی قسام بە یەخسیری ئەمریکایی- ئیسرائیلی وهاوژینەکەی
شوبات 01, 2025 09:31یەخسیری ئەمریکی – ئیسرائیلی بەرلە ئازادکران وڕادەسکرانی بە هێزەکانی خاچی سوور، خەڵات گەلێکی لە حەماس وەرگرت.
-
کۆریدۆری نەتساریم لە باکووری ئۆردۆگای نۆسەیرات
شوبات 01, 2025 07:57میحوەری نەتساریم کۆریدۆرێک بوو کە لە لایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلی دانرابوو و ئامانجیشی ناچارکردنی فەلەستینییەکان بە بەجێهێشتنی ناوچەی باکووری غەززە بوو، بەڵام ئێستا پاش پازدە مانگ ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە فەلەسینییەکان هەر ئەم کۆریدۆرە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و زێدی خۆیان لە باکووری غەززە بە کار دێنن.
-
پشتڕاستکرانەوەی شەهیدبوونی فەرماندەی گشتیی گوردانەکانی قەسام
شوبات 01, 2025 07:48بزووتنەوەی ئیسلامی حەماس شەهیدبوونی محەمەد زیف، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی شەهید عەززەدین قەسام، لقی سەربازیی ئەم بزووتنەوەی پشتڕاست کردەوە و وتوویەتی کە ئەم خەباتکارە بە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشان و خۆڕاگری لە پێناو ڕزگاریی فەلەستین لە ئاکامدا شەهید بووە.
-
شەهیدبوونی سەرانی حەماس بە مانای کۆتایی هاتنی خۆڕاگری نییە
کانونی دوھەم 31, 2025 13:50جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ باجگرتن لە خۆڕاگری کۆتایی هاتووە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: شەهیدبوونی سەرانی گەورەی حەماس بە مانای کۆتایی هاتنی خۆڕاگری نییە.