ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و ٥٠٠ کەس تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435529-ژمارەی_شەهیدانی_غەززە_لە_٤٧_هەزار_و_٥٠٠_کەس_تێپەڕی
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
شوبات 03, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و ٥٠٠ کەس تێپەڕی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە: ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس شەهید بوون. هەروەها ژماری بریندارانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی شەڕەوە لەم کەرتە گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٦١٢ کەس. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویشدا بیست تەرمی شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە ١٨ تەرمیان لەژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێنرابوونە دەرەوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە، لە پەلامارە بێوچانەکانی زایۆنییەکاندا بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ٧٠ فەلەستینی لەم کەرتەدا شەهید بوونە.