-
خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی فەلەستینیەکان بەرامبەر بە بڕیارەکەی ترەمپ دژی قودس سەرکوت کرا
کانونی یهکهم 07, 2017 14:54لەشکریانی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە خۆپیشاندانی فەلەستینییەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە سەرکوت کرد.
-
بانگێشتنی ئایەتوڵڵا سیستانی لەمەڕ گەڕاندنەوەی قودس بۆ جەماوەری فەلەستین
کانونی یهکهم 07, 2017 12:42ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئیدانەکردنی هەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی و بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی لە تەلەبیبەوە بۆ قودس پێی داگرت: ئەم هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەستی سەدان ملوێن عەرەب و موسڵمانانی خەوشاندووە.
-
کاردانەوەکان بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە قودسی داگیرکراو
کانونی یهکهم 07, 2017 09:31راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران لە کاردانەوە بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودسی داگیرکراو و راگەیاندنی ئەم شارە وەکوو پێتەختی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، ئەو بڕیارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای بڕیارنامە نیودەوڵەتییەکان و گۆڕانکارییەکی ستراتژیک لە هاوکێشەکانی ناوچەکە زانی.
-
سەرۆک کۆماری عێراق ناسێندرانی قودسی وەک پێتەختی ڕژێمی زایونی رەت کردەوە
کانونی یهکهم 07, 2017 09:26فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عیراق بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکو پێتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلەبیبەوە بۆ شاری قودسی ڕەت کردەوە.
-
وشداری ئاسایشتییانەی باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە لەندەن و بەغدا دوابەدوای بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس
کانونی یهکهم 07, 2017 08:14باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە لەندەن و بەغدا لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە هەگەری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی توندوتیژ دوابەدوای ڕاگەیەندرانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی وشداریی دایە شارومەندانی خۆی.
-
نەیارەتیی پاکستان و تورکیا لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس
کانونی یهکهم 07, 2017 08:12سەرۆک کۆمارانی تورکیاو پاکستان، نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.
-
کاردانەوەی جەهانگیری بەرامبەر بە هەنگاوەکەی دۆناڵد ترەمپ دژی قودس
کانونی یهکهم 07, 2017 06:39جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: هەنگاوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی لەگەڵ شکست هێنانێکی ئابڕوبەرانەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
-
گوترێش و "موگرینی" کردەوەی ترەمپ بەرامبەر بە قودسیان ئیدانە کرد
کانونی یهکهم 07, 2017 05:42سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ شەرعییەت دانان بۆ بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنییان ئیدانە کرد.
-
شەمخانی: بەرپرسایەتیی بشێویی سەرچاوەگرتوو لە بڕیاری هاوپەیوەند بە قودس بە ئەستۆی ڕژێمی زایونی و ئەمریکایە
کانونی یهکهم 06, 2017 16:52سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت:بەرپرسایەتیی بشێوی و ناپاوەجێیی سەرچاوەگرتوو لە بڕیارەکەی واشێنگتۆن بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی لە ئەستۆی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا دەبێت.
-
هەنیە: ئیسرائیل هەر زەمینی نییە کە گەرەکی بێت ، قودس وەک پێتەختەکەی بناسێبنێت
کانونی یهکهم 06, 2017 16:21سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی هەر زەمینی نییە کە گەرەکی بیت قۆدس وەک پێتەختەکەی ڕابگەینێت .