-
بەمزوانە گەورە بەرپرسێکی ئێرانی سەردانی لوبنان دەکات
ئاب 10, 2020 11:21وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سەفەری یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی وڵات بۆ لوبنان خەریکە پلانی بۆ دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوو دا ڕادەگەیێندرێت.
-
مستەفا کازمی : عێراقی یەکپارچە و یەکگرتوو لە تەنیشت گەلی لوبناندایە
ئاب 10, 2020 06:41سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی ، گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە یەکپارچە و یەکگرتوو لە تەنیشت گەلی لوبناندایە و لە هیچ یارمەتیەک درێخی ناکات .
-
یارمەتیی دە ملوێن یۆرۆیی ئاڵمانیا بۆ لوبنان
ئاب 09, 2020 15:27وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە لەم ھەل و مەرجە دژوارەی دا بەرلین پقەت شتی لوبنان چۆڵ ناکات، وتیشی: ئاڵمانیا پێوەیە ھەتا بارەبوویەکی دە ملوێن یۆرۆیی بۆ لوبنان تەرخان بدات.
-
میشێل عەون: بە پێی یاسای لوبنان لەگەڵ ھۆکارانی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت ھەڵس و کەوت دەکەین
ئاب 09, 2020 15:05میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاندووە ھۆکارانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەندەری بەیرووتی لوبنان ھەرکەسێک بن و لە ھەر پلەو پایەیەک دا بە پێی یاسای لوبنان ھەڵس و کەوتیان لێ دەکرێت.
-
ئامادە بوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە باڵوێزخانەی لوبنان
ئاب 09, 2020 10:16وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادە بوونی لە باڵوێزخانەی لوبنان لە تاران لێنووسی یادەوەریی قوربانیانی کارەساتەکەی بەیرووتی واژۆ کرد.
-
داکۆکیی ئەمریکا لە ئاژاوەگێڕانی لوبنانی
ئاب 09, 2020 07:50باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەیرووت، وێڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە شێوەیەکی پاڵەکی داکۆکیی لە ئاژاوەگێڕان کرد.
-
عێراق:یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی بەغدا بۆ بەیرووت بەردەوام دەبێت
ئاب 09, 2020 03:30وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەباند کە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی داوودەرمان و نەوتی بەغدا بۆ بەیرووت بەردەوام دەبێت.
-
خۆپیشاندانی توندوتیژ لە بیرووت کوژراوێک و ١٨٠ برینداری لێ کەوتەوە
ئاب 08, 2020 23:13ناڕەزایانی سەر بە ڕەوتی چواردەی مارس وێڕای پەلاماردانی فەرمانگەی دەوڵەتی و بانکەکان، شاری بەیرووتیان توشی ئاژاوەکرد کە لە ئنمجامی ئەم بشێوییانە ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو ١٨٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
ئاب 08, 2020 18:58سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەسەن دیاب، ئەمشەو شەممە 8ی ئاب، بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستا کە لوبنانی تێکەوتووە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.
-
مانگی سووری ئێران 15 تەن خواردەمەنی ڕادەستی خاچی سووری لوبنان کرد
ئاب 08, 2020 12:04کومەڵی مانگی سووری ئێران 15 تەن خۆراکی رادەستی خاچی سووری لوبنان کرد .