-
پەرلەمانتارێکی یەکیەتی: داوامان کرد موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر بگوازرێتەوە سەر بەغدا
کانونی دوھەم 18, 2021 10:49ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی پەرلەماندا داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی کردوە موچەی نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەری هەرێم کە تەنسیبی کەرکوک کراون بگوازرێتەوە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی مانگانە موچەکانیان لە وادەی خۆیدا وەربگرن.
-
داوا دەکرێت کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ھەرێمی کوردستان بە شەھید پێناسە بکرێن
کانونی یهکهم 22, 2020 21:16چواردە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایانگەیاندووە: لەسەر خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە داوا دەکەن بەزوترین کات ئەنجومەنی پارێزگا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات و لەکۆبونەوەکەدا بڕیاربدرێت ئەو کەسانەی لەخۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە بەشەهید پێناسە بکرێن و حکومەت تێچوی چارەسەریی بریندارەکان لەئەستۆبگرێت.
-
دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازیی ھەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 18, 2020 07:21بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق له دیداری لەگەڵ ژمارهیهک لە مامۆستایانی «ناڕازیی» ههرێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند:قەیرانی موچە و بژێوی خهڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و یاساییە.
-
نازم دەباغ: قەیرانی ئابووری ھۆکاری ئاڵۆزی لە ھەرێمی کوردستانە
کانونی یهکهم 16, 2020 17:42نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، قەیرانی ئابووری ئەم ناوچەیەی لە بەر تەشەنای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕانی بوجەی ھەرێم لە لایەن دەوڵەتی بەغدای بە ھۆکاری سەرھەڵدانی ناڕەزامەندییەکان زانی.
-
بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان لە سلێمانی
کانونی یهکهم 11, 2020 19:48خۆپیشاندان بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دواکەوتنی موچەو باری نالەباری گوزەران و ئابووری، ئەمڕۆ ھەینیش بۆ نۆھەمین ڕۆژی بەردەوام لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، چەمچەماڵ، کەلار و پیرەمەگرون لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە. لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان درێژەی ھەبوو.
-
ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی
کانونی یهکهم 10, 2020 10:56لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دوو کەسی دیکە کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
-
لە رانیە خۆپیشاندان کرا
کانونی یهکهم 05, 2020 12:04بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناو بازاڕی گەورەی شاری رانییە بە دروشمی راپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لە دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچە دەستیپێکرد.
-
لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەکانی ئێستا بە نایاسایی و بێ مۆڵەت دەزانێ
کانونی یهکهم 03, 2020 16:15لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی ھەرچەشنە گرد بوونەوەیەک بە بێ مۆڵەت دانی ئەم لێژنەیە بە کارێکی نایاسایی و تێکدەرانە لێک دەداتەوە.
-
خۆپیشاندانەکەی سلێمانی گرژیی لێ کەوتەوە
کانونی یهکهم 03, 2020 15:54وەڵامی داخوازیی موچەی شارومەندانی سلێمانی بە گازی فرمێسک ھێن درایەوەو ھێزەکانی ئاسایشت بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران زەبروزەنگیان بەکار ھێنا.
-
رەخنەی توندی یەکگرتوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان
تشرینی دووهم 28, 2020 17:36سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی جددی بۆ چارەسەکردنی کێشەی مووچەخۆران نەداوە.