سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئاب، ڕایگەیاند لە قەیرانی دەریای ناوەڕاست پاشەکشە ناکەن و پارێزگاری لە مافی خۆیان دەکەن، "ئەوانەی لە سەدەی ڕابردوودا نەیانهێشت بگەین بە سەرچاوەکانی وزە، ئێستا سەرکەوتوو نابن".
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو ڕێککەوتنەی کە میسرو یونان بۆ دیاری کردنی سنووری دەریایی لە مەدیترانەدا واژۆیان کردووە، بنەمای مافەوانیی نییە
میسر لە حاند ھەوڵەکانی تورکیا بۆ دۆزینەوەی کێڵگەی نەوت و گاز لە ناوچەی ئابوریی ئەم وڵاتە لە دەریای نێوەڕاست ناڕەزایەتی دەربڕی .
دادگەی پیاداچوونەوەی میسر بڕیاری زیندانی ھەتا سەری بۆ ڕابەری ئێخوانولموسلمینی میسر و ٨٧ تۆمەتباری دیکە دەرکرد.
جەمال ئیمنێکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی، کە پێشتر بەهۆی شەڕی داعش لەسەر سنوورەکانەوە گوێزرا بوونەوە بۆ شەڕگەکان لە ئێستادا گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی پێشتریان، جەختی کردووە: لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا سنوورەکان تەنیا بە پاسەوانی سنوور کۆنترۆڵ ناکرێت و دەبێت هێزی پێشمەرگەیش هاوکارییان بکات.
وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی لە هێڵی هەژاریدا دەژین گەیشتووەتە١١ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس.
«موحەممەد مەحموود ئەلتەبلاوی» کە بە زانای تەرتیل و تیلاوەتی قورئانی کەریم ناودار بوو، لە ژیان ماڵئاوایی کرد.
ھەواڵە بڵاوکراوەکان دەربڕی گیانسپاردنی حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری دەستەڵات لێ سەندراوی میسرن.
وەزارەتی دەرەوەی مسر ڕۆژی پێنجشەممە کارداری تورکیا لە قاهیرە بانگهێشت کرد.
دەوڵەتی میسر لەدرێژەی دژایەتی کردنی لەگەڵ ڕێککەوتنە ئاسایشی یەکەی نێوان تورکیاو دەوڵەتی هاوتەریبی لیبیا داوای لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کرد کە ئەو ڕێککەوتنە بە فەرمی نەناسێ .