دەوڵەتی میسر هەڵوەشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427991-دەوڵەتی_میسر_هەڵوەشایەوە
دەوڵەتی میسر دەست لەکارکیشانەوەی خۆی ڕادەستی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 04:52 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی میسر هەڵوەشایەوە

دەوڵەتی میسر دەست لەکارکیشانەوەی خۆی ڕادەستی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد .

موستەفا  مەدبولی، سەروک وەزیرانی میسر  هەڵوەشێندرانی دەوڵەتی خۆی ڕاگەیاند و لە نامەیەک دا کشانەوەی دەوڵەتەکەی بە سەرۆکی ئەم وڵاتە ، ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری میسر  ڕاگەیەندراوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەم وڵاتە موستەفا  مەدبولی کردوەتە بەرپرسی دەوڵەتی نوێ و  داوای لەو کردووە لە پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێ  سەرنجی توانایی و ئەزموونی ئەندامانی دەوڵەت بدات.

بەپێی دەستووری میسر سەرۆکی ئەم وڵاتە لانیکەم لە ماوەی سی ڕۆژ سەرۆک وەزیران  دیاری دەکات و ئەگەر دەوڵەت نەتوانێ متمانەی  پارت یان هاوپەیمانییەک کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی لە بەردەست دایە ڕاکێشێ ، سەرۆک  کۆمار ئەو سەروک وەزیرەی کە لەسەر پێشنیاری پارت یان هاوپەیمانی زۆرینە  دیاری کراوە   دەکاتە  بەرپرسی دیاری کردنی دەوڵەت  .