-
بلیمەتە نەرویژیەکە بوو بە پاڵەوانی شەترەنجی جیھان
کانونی یهکهم 11, 2021 04:37مەگنۆس کارلسۆن بلیمەتی نەرویژیی شەترەنجی جیھان بە سەرکەوتن بەسەر خەنیمێک لە روسیا، بۆ پێنجەمین جار بوو بە پاڵەوانی جیھان .
-
سێ زۆرانبازی فەرەنگیی ئێرانی چوونە ڕیزی باشترین وەرزشوانانی جیھانەوە
کانونی یهکهم 02, 2021 05:30«مەیسەم دڵخانی»، «موحەممەد ڕەزا گەرایی» و «عەلی ئەکبەر یوسفی» لە کێشەکانی ۶۳، ۶۷ و ۱۳۰ کیلۆگرام چوونە ڕیزی باشترین زۆرانبازانی فەرەنگی کاری جیھانەوە.
-
پیرۆزبایی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زۆرانبازانی ئێرانی
تشرینی یهکهم 11, 2021 05:51ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتنی زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانی پیرۆز کرد.
-
پەیامی پیرۆزبایی «ڕەییسی» دوابەدوای مسۆگەرکرانی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە لایەن تپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێرانەوە لە کێبەرکێ جیھانییەکاندا
تشرینی یهکهم 11, 2021 05:40سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی دووشەممە لە پەیامێکدا مسۆگەرکرانی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی جیھان لە لایەن تپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێرانەوە لە کێبەرکێ جیھانییەکانی نەرویژدا پیرۆز کرد.
-
پاڵەوانی ئۆلەمپیکی ئێرانیش لە ململانێی زۆرانی فەرەنگیی جیھاندا میدالیای زێڕی بردەوە
تشرینی یهکهم 11, 2021 05:24«موحەممەد ڕەزا گەرایی» ڕۆڵەی بەدەست و بردی زۆرانی فەرەنگیی ئێران و ئەستێرەی ململانێی جیھانی لە خەباتی قۆناغی کۆتایی کێشی ٦٧ کیلۆگرام لە ئۆسلۆی نەرویژ وێڕای بەچۆکدا ھێنانی خەنیمە ڕووسییەکەی میدالیا زێڕەکەی ئۆلەمپیکی دووپات کردەوەو چوارەمین زێڕیشی بۆ تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەی لەم کێبەرکێیانەدا مسۆگەر کرد.
-
زۆرانبازانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان دوو میدالیایان بردەوە
تشرینی یهکهم 09, 2021 12:03نوێنەرانی کێشەکانی ٧٧ و ٨٢ کیلۆگرامیی ئێران لە ململانێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی جیھان لە نەرویژ میدالیای برۆنزیان بردەوە.
-
میدالیای برۆنزی زۆرانبازی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان
تشرینی یهکهم 06, 2021 05:56«موجتەبا گلیج» زۆرانبازی ئێرانی میدالیای برۆنزی کێشی ٩٧ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان لە نەرویژی بردەوە.
-
دوای 32 ساڵ ، زارع، زۆرانگری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی جیهان
تشرینی یهکهم 04, 2021 04:40ئەمیر حسێن زارع زۆرانگری کێشی 125 کیلۆی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ساڵی 2021 ی جیهان لە نەرویژ بە بەزاندنی گێنۆ پێتریا شێڤیلی لە گورجستان وێڕای قەربووی شکستی ئۆلەمپیک ، مەدالیای زێڕی وەرگرت و تەلیسمی 32 ساڵەی وەرنەگرتنی مەدالی زێڕ لە کێشی قورسی شکاند .
-
درێژەی سەرکەوتنەکانی زۆرانگرانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جیهان
تشرینی یهکهم 03, 2021 12:11ئازادکارانی کێشەکانی 65 و 79 کیلۆی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران ، لە یەکەم خەباتی خۆیان دا لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی جیهان لە نەرویژ سەرکەوتن .
-
زۆرانگرێکی ئێران گەیشتە فیناڵی جیھانیی
تشرینی یهکهم 03, 2021 04:44ئازادکاری کێشی قورسی ئێران ، لە پێشبڕکێ جیھانیەکان گەیشتە فیناڵ .