پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کۆدەبنەوە و جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەنەوە.
بەڵێن ئیسماعیل : پێویستە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێ.
سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتەی مانگێک خستە پێشەوە.
پەروین بۆڵدان : بە نیازین ئاکەپە ببەزێنین
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەک دا جەختیان لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەت و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی پەرلەمان کردەوە.
دوو گهوره بهرپرسی یهکێتی ئەورووپا له عێراق رایانگهیاند پێویستە لە نزیکترین کات دا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و دەبێت هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان پێشەنگ بێت.
سهرۆک کۆماری عێراق له کاردانهوهیەک دا بهرامبهر بە پێشهاتهکانی ئهم وڵاته دوای دامرکانەوەی ناڕهزایهتییهکان وتی: کۆتایی هاتنی توندوتیژی به مانای کۆتایی هاتنی قهیرانی سیاسی نییه و قهیرانێکی قووڵ له سیستهمی حکومهتدا ههیه.
رەوتی سەدری عێراق، لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، داوای کشانەوەی هەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و گۆڕینی حیزب و کەسایەتی نوێ بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەم وڵاتەدا بوو .
یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاوێژکارییەکانی ئەم حیزبەی لەگەڵ گروپە کوردی و سوننەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لە دەرەوەی ناوچەی سەوز ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆتلەکانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی ھەرچەشنە ناکۆییەکی مەیدانی لە وڵات و وتووێژی نێوان لایەنەکانی عێراق بە مەبەستی دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا جەختیان کرد.