کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق: بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان لە مۆڵەتی دیاریکراودا دەس پێ دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426862-کۆمیسیۆنی_هەڵبژاردنەکانی_عێڕاق_بانگەشەی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانیی_کوردستان_لە_مۆڵەتی_دیاریکراودا_دەس_پێ_دەکا
"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی دواکەوتنی وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن و ئەو رەوتە لەکاتی دیاریکراودا، دەس پێ دەکرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 27, 2024 08:00 Asia/Tehran

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی کە هیچ بڕیارێک نەدراوە لەبارەی دواکەوتنی وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن و ئەو رەوتە لەکاتی دیاریکراودا، دەس پێ دەکرێ.

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: "هەڵبژاردنەکان دواناخرێ، کۆمیسیۆن لەهەوڵی جێبەجێ کردنی کاروباری پێویستە لەوبارەوەو هەنگاوی زۆریشی هەڵگرتووە، ئامادەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانین لە کاتی دیاریکراوداو بەرنامەکانی کۆمیسیۆن ناگۆڕدرێ و هیچ پێشنیارێک لەمەڕ دواخرانی هەڵبژاردنەکان، لەبەردەم کۆمیسیاریای هەڵبژاردنەکاندا نیە.

جومانە غەلای لەبارەی دەسپێکرانی بانگەشەی هەڵبژاردنیش وتی: "بانگەشە بۆ هەڵبژاردن، بەپێی بەرنامە دەس پێ دەبێ و بێتوو ئەو پرۆسە دوابکەوێ، کاریگەریی نابێ لەسەر دواکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دۆسییەی زیاتر لە٨٠٠ بەربژێرمان بۆ پشت ڕاست کرانەوەی لێهاتووییان لەڕێی وەزارەتی ناوخۆ خستووەتەبەردەست ئەنجومەنی وەزیران، ٢٠٠ ناوەندی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێ و گەڵاڵەی ئاسایشیی ئەو ناوەندانە لەلایەن لێژنەی باڵای ئاسایشەوە ڕێک وپێک و ئامادە دەکرێ".

جومانە غەلای لەبارەی قۆناخەکانی دواتری کاری کۆمیسیۆنیش وتی: "هەنگاوی دواتر، تۆماری ناوی چاودێرانی هەڵبژاردنی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان دەبێ".