تیپی باڵەی پەیکان بە سەرکەوتن بەسەر تیپەکەی ھەولێردا، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانەکانی ئاسیا.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران بە سەرکەوتنی بەسەر کۆماری چیک دا گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی ئۆلەمپیکی نابیسایانی ٢٠٢١ی برازیل.
تیپی باڵەی کچانی تازەلاوی ئێران لە یەکەم ئەزمونی دەرەوەی سنووری خۆی دا ناسناوی جێگری پاڵەوانی لە کۆپی «کۆرناکیا»ی ئیتالیا مسۆگەر کرد.
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی باڵە، سەرباری ئەوەی کە پێشتر ڕایگەیاند بوو کە وەرزش لە سیاسەت بە جیا دەزانێ، کەچی لە تازەترین بڕیاری خۆی دا، تەواوی تیپە نیشتیمانی و یانەییەکانی ڕووسیاو بیلاڕووسی لە بەشداری کردنی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکان بە بەری کرد.
لێژنەی پارائۆلەمپیکی ئاسیا ناوی ئێرانی وەک پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین تیپی وەرزشیی ساڵی 2021ی کیشوەری کۆن ڕاگەیاند.
یاریزانێکی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە درەوشانەوەی لە تیپی «سپۆرتۆتۆ»ی تورکیا بووەتە ئەستێرەیەکی ئەم تیپە.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران لە دوایین ململانێی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەرامبەر تایلەنددا سەرکەوت.
تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە بەرامبەر مەراکیش دا سەرکەوت و بەمجۆرە سێھەمین سەرکەوتنی خۆی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان کردە جێژن.
تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە دەستپێکی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی جیھانی، لە بەرامبەر پاڵەوانی ئەفریقیا سەرکەوت.
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بەزاندنی ژاپۆن، ناسناوی یەکەمی بردەوە.