-
عەراقچی: ئێمە پیتاندنی ئاشتیخوازانە دەپارێزین وبەردەوام ئەبین
تهمووز 02, 2025 19:05وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی، ئێمە پیتاندنی ئاشتیخوازانە دەپارێزین وبەردەوام ئەبین.
-
عەراقچی: ئێران لایەنگری جددی جیهانی بەدوور لە چەکی کۆکوژە
حوزهیران 30, 2025 18:50سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێیداگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو گەورەترین قوربانیی چەکی شیمیایی لە مێژووی هاوچەرخ و پشتیوانی جددی جیهانێکی بە دوور لە چەکی کۆکوژ و دەسپێشخەری گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی، بەردەوام پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەم چەکانە بووە.
-
عێراقچی: نەتەوەی ئێران هەتاکوو دوایین دلۆپی خوێنی خۆی لە بەرانبەر هەر کەسێک کە بیهەوێت بۆ چارەنووسیان بڕیار بدات، ڕادەوەستێت
حوزهیران 29, 2025 20:58سەیید عەباس عێراقچی وەزیری کارووباری دەرەوەیی ئێران وتی: نەتەوەی ئێران هەتاکوو دوایین دلۆپی خوێنی خۆی لە بەرانبەر هەر کەسێک کە بیهەوێت بۆ چارەنووسیان بڕیار بدات، ڕادەوەستێت.
-
نامەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
حوزهیران 13, 2025 20:32وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: ڕژێمی زایۆنی بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەم بەیانییەی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و دەبێ بکەوێتە بەر لێپرسینەوە.
-
عەراقچی: لە یەکپارچەیی خاکی لوبنان لە بەرامبەر داگیرکاری ئیسرائیل پشتیوانی ئەکەین
حوزهیران 03, 2025 10:39وەزیری کاروباری دەرەوە لە کاتی گەیشتنە بەیروت بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە لە یەکپارچەیی خاکی لوبنان پشتیوانی ئەکەین ، وتی: هیوادارم لە سێبەری بارودۆخی تازەی ناوچە ولوبنان وەرزی نوێ لە پێوەندی ڕێزدارانەی ئێران ولوبنان بەپیی بەرژەوەندی بەرامبەر دەستپێبکرێت.
-
عەراقچی ڕوولە گرووسی: ئێران بە هەرجوڵەیەکی نەشیاو لەئەنجومەنی بڕیاردەران ، کاردانەوەی گۆنجاوپیشان ئەدات
حوزهیران 01, 2025 13:53وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوای لێکرد هەتا بە دیاری کردنی هاوکاریەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس لە ڕەوتی کۆبوونەوەی حەوتەی داهاتووی ئەنجومەنی بڕیاردەران، شوێنهاتەکانی هەرجۆرە کردەوەیەکی سیاسی وەبیربینێتەوە ، چونکە ئێران بە هەرجوڵەیەکی نەشیاو لە لایەن لایەنە ئەورەپیەکانەوە کاردانەوەی گۆنجاووپێویست پیشان ئەدات.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: خەڵکی ئێران ڕاگرتنی پیتاندن قەبووڵ ناکەن
May 31, 2025 20:08وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە یه کێک له بنەماکانی ئێمه له پرسی ناڤوکی وەک بنەمای بەشداری ئێمه له دانوستانه کاندا قەبووڵ نەکردنی زۆر و سەپاندنە وتی: ڕاگرتنی پیتاندنی یورانیوم بۆ خەڵکی ئێران قەبووڵکراو نییە .
-
هۆشداریدانی ئێران بە کۆمەڵگەی جیهانی لەبارەی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دامەزراوە ناڤۆکیەکان
May 22, 2025 17:57وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت وبەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەلامار کردنە سەر دامەزراوە ناڤۆکیە ئاشتیخوازنەکانی ئێران هۆشداری دا وخوازیاری کردەوەی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بوو.
-
عەراقچی : لێدوانی تڕەمپ لە عەرەبستان فریودەرانە بوو
May 14, 2025 20:04سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی شەوی ڕابردووی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا لە عەرەبستان سەبارەت بە ئێران وتی : شەوی ڕابردوو گوێم لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بوو، بەداخەوە بۆچوونێکی فریودەرانە ی هەبوو
-
جەختی ڕووسیا لەسەر مافی پیتاندنی ئێران ئولیانۆڤ: "من بە تەواوی لەگەڵ عەراقچیدام".
May 03, 2025 17:31نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بنکەکەی لە ڤیەننایە، جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی کرد لە هەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە مافی تاران بۆ هەبوونی پڕوسەی توکمەی سووتەمەنی ئەتۆمی کردەوە.