دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443372-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_بیلاڕووس
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-12-15T11:58:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2025 17:57 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس دیدار و وتووێژی کرد.

سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە شەوی ڕابردوو گەیشتە مینسک ئەمڕۆ لەگەڵ الکساندر لوکاشنکۆ سەرۆک کوماری بیلاڕووس دیدار و وتووێژی کرد . وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامادە بوون لە شوێنی یادکردنەوەی سەرکەوتن لە مینسک و بە پێشکەش کردنی تاجەگوڵ بە کوژراوانی جەنگی جیهانی دووهەم ، یادەکەی بەرز راگرت. وەزیری دەرەوەی ئێران و بیلاڕووسیش سەنەدی هاوکاری نێوان دوو وڵاتی ئێران و بیلاڕووسیان واژۆ کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی ؛ کۆماری ئیسلامی ئێران   بەردەوام  ئەولەویەتی داوە  بە گەشەی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی  سەربەخۆ و لە نێوان ئەو وڵاتانەدا، بیلاڕووس پێگەیەکی تایبەتی بۆ ئێمە هەیە .